riklam

مەرجی بابەتیانەی كاریگەربوونی كاریكاتێر

ئەدەب وهونەر 12:55 PM - 2021-04-12
.

.

بەشی یەكەم

فەراهەمكردنی گاڵتەجاڕیی لە كاریكاتێردا بەس نیە بۆ سەركەوتنی ئەو كاریكاتێرە، بۆیە دەبێت چەندین مەرجی تریشی تێدابێت، وەكو مەرجی بابەتیانە، بەچی ئەم بابەتیانە بەدەردەكەوێت؟ كاتێك كە كاریكاتێریست بەدوای دژ‌بەیەكەكاندا دەگەڕێت، دەبێت لەنێو بابەتی كاریكاتێرەكەدا بگەڕێت، نەك لە دەرەوەی بابەتەكە، بە واتایەكی تر دەبێت ئەو دژبەیەكانە ببینێتەوە كە لەسەر ئەم بابەتە جێبەجێ دەكرێن، بۆ نمونە كاتێك كاریكاتێرێك لەسەر كەسایەتیەكی سیاسیەوە دەكێشێت، دەبێت خاڵە لاوازەكانی ئەم كەسایەتیە ببینێتەوە، نەك خاڵە بەهێزەكانی، بۆ زیاتر روونكردنەوەی ئەم بابەتە بێلایەنانە، نمونەیەك دێنینەوە، ئەگەر كاریكاتێریستێك ویستی باس لە (حاتەم ئەلتائی) بكات، ئەم كاریكاتێرە هەرچەند سەركەوتوو و گاڵتەجاڕ بێت، كارلێكردنی ویستراو بەدەست ناهێنێت لەگەڵ خوێنەردا، ئەگەر (حاتەم ئەلتائی) وەكو كەسێكی قرچۆك وێنابكات، چونكە سەخاوەتی ئەم كەسایەتیە وەك نمونە دەهێنرێتەوە، بۆیە ئەم كاریكاتێرە بە نادادپەروەر و تاوان هەڵبەستن لەقەڵەم دەدرێت، چونكە بێ توانایە لە گۆڕینی ئەو هەستەی لای خەڵكی بەرانبەر بە سەخاوەتی حاتەم، كاتێك ئەمە خاڵی بەهێزی ئەو كەسایەتییەیە نەك خاڵی لاوازی، ئەم خاڵەش بەهێزترە لە بەهێزیی كاریگەری كاریكاتێرەكە، ئەمەش مانای ئەوە نیە كە كاریكاتێریستەكە توانای هێرشكردنە سەر كەسایەتی (حاتم ئەلتائی) نیە، بەڵكو دەگەیشتە ئامانجی خۆی ئەگەر خاڵێكی تری دەستنیشان بكردبایە، نەك خاڵی قرچۆكی و سەخاوەتی، ئەم خەسڵەتە بە ئەرێنی ناسراوە چونكە بە سەخاوەت ناونراوە، لەوانەیە بە ناوێكی تر ناوبنرێت و دەبێتە نەرێنی، كاتێك كە ناوی نانێین سەخاوەت، بەڵكو دەست بڵاوی و بادەستی، دەست بڵاویش لە نەریتە نەرێنیەكانە، سەرەڕای ئەوەی كە لەگەڵ سەخاوەتدا لەیەك نزیكن، لە هەندێك شتدا لەیەك جیاوازن، بەخشندە سامانی خۆی پێشكەشی خەڵكی دەكات، دەست بڵاویش لەوانەیە بۆ خەڵكی یان بۆخۆی خەرجی بكات، و جۆرێكە لە خەرجی نا پێویست، لەمەدا كاریكاتێریست دەتوانێت حاتەمی پێ تاوانبار بكات، بۆ نمونە چ پێویست دەكات حوشترێك سەرببڕی، كاتێك كە سەرە مەڕێك زۆریشە بۆ زگ ئاوسانی میوانەكە؟ لێرەدا پارادۆكسەكە لە نێوان خەسڵەتی بەخشندەیی و قرچۆكی نیە، بەڵكو لە نێوان بەخشندەیی و دەست بڵاوییە، بۆیە كاتێك كاریكاتێریستەكە پارادۆكسی یەكەم هەڵبژێرێت، ئەوا خۆی تووشی هاڵاوی دەكات، بەڵام كە پارادۆكسی دووەم هەڵبژێرێت، ئەوا ئامانجەكەی دەپێكێت، بۆیە دەبێت كاریكاتێریست لەو خەسڵەتەی كە پاڵەوانەكەی پێ ناسراوە لە پارادۆكسدا بگەڕێت، نەك لە پێچەوانەكەیدا، بۆ هەر خەسڵەتێكی ئەرێنی، هاوواتای نەرێنی هەیە، پێچەوانەكەشی راستە، بەخشندەیی دەست بڵاوییە، قرچۆكیش داراییە، ئازایەتی و نەبەزیش خۆكۆشتنە، پاشەكشەش مانۆڕە، هەروەها سەبارەت بە خەسڵەتەكانی تریش.

PUKmedia ئامادەكردنی.. هەندرێن خۆشناو

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket