riklam

ئوردن.. شا و شازاده‌ ئاشت بوونه‌وه‌

جیهان 12:51 PM - 2021-04-12
.

.

بۆ یه‌كه‌مجار دوای كوده‌تاكه‌ عه‌بدوڵڵا شای ئوردن و شازاده‌ حه‌مز بن حسێن له‌ مه‌راسیمی جه‌ژنی 100ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئوردن پێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن.

میدیاكانی ئوردن بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ شا عه‌بدوڵڵا شای ئوردن و شازاده‌ حه‌مزه‌ بن حسێن و باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی له‌ مه‌راسیمی جه‌ژنی 100 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئوردن له‌ كۆشكی ڕ‌ه‌غدان ئاماده‌بوون.

 پاش ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌مزه‌ بن حسێن و 20 كه‌سی دیكه‌ تۆمه‌تبار كران به‌ كوده‌تا له‌دژی حكومه‌ته‌كه‌ی شا عه‌بدوڵڵا، حه‌سه‌ن بن ته‌لال مامی شا عه‌بدوڵڵا  بوو به‌ ناوبژیوان و شا وشازاده‌ی ئاشت كرده‌وه‌.

حه‌مزه‌ بن حسێن دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند ڕ‌ۆژێك له‌ كۆشكه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، په‌یمانی وه‌فاداری بۆ شا عه‌بدوڵڵا دووباره‌ كرده‌وه‌ و له‌ ئێستادا كێشه‌ی نێوان شا و شازاده‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌.

 شا عه‌بدوڵڵا له‌ مه‌راسیمی جه‌ژنی 100 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئوردن ڕ‌ایگه‌یاند: ئه‌و فیتنه‌یه‌ی كه‌ له‌چه‌ند ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوودا دروستببوو به‌ خێر گوزه‌را و وڵات ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌ كۆڵ بوویه‌وه‌.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket