riklam

ئــەمــڕۆ لــە مێژوودا

جیهان 08:55 AM - 2021-04-12
.

.

12ئەبریل

رووداوەكان:
1861: دەسپێكی جەنگی ناوخۆی ئەمریكا لە ویلایەتەكانی باشوور.
1872: یابان یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كردەوە لە هۆڵی یوشیما.
1877: دامەزراندنی زانكۆی تۆكیۆ.
1904: هێزە چەكدارەكانی كورد لەباشوری كوردستان بەشداری راپەڕینە جۆراوجۆرەكانی دژ بە بەریتانیاو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان كرد.
1919: دامەزراندنی كۆمەڵەی گەلان.
1937: سێر فرانك ویتل یەكەم بزوێنەری فوكەری تاقیكردەوە لەسەر زەوی كە دروستكرابوو بۆ فڕۆكەی كارگەی (بریچ تۆمسۆن هیوستۆن) لە شاری (رجبی) لە ئینگلتەرە.
1945: وەفاتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان فرانكلین رۆزفلت.. و جێگرەكەی (هری ترومان) دوایی بوو بە سەرۆكی سی و سێهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1946: سوریا سەربەخۆیی وەرگرت لە دەستی ئینتیدابی فەرەنسی.
1954: ڤیەتنامی باكور لە لایەن فەرەنسەوە دانیپیانرا.
1961: رائیدی ئاسمانی سۆڤیەتی (یوری گاگارین) هەستا بە یەكەمین گەشتی ئاسمانی لەسەر كەشتی (فوستوك 1)،  كە ئەوە یەكەمین گەشتبوو مرۆڤ پێی هەستێت بۆ ئاسمان.
1968: كۆتایی هاتنی كارەكانی یەكەمین تاوار بە بەرزی 147 مەتر كە پێكهاتبوو لە 36 قات لە كاسۆمیگاسیكی لە تۆكیۆ.
1980: لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەمریكی هەستا بە داواكردنی سەرۆك جیمی كارتەر بە پچڕانی خولی یاریەكانی ئۆڵۆمپی كە مۆسكۆ داوەتی كردبوو لە 19ی یۆلیۆ و ئەوەش بەهۆی داگیركردنی ئەفغانستان لە لایەن سۆڤیەتەوە.
1981: یەكەم گەشت بە كەشتی ئاسمانی كۆلۆمبیا.
1988: زانكۆی هارفارد رایگەیاند كە زاناكانی سەركەوتوو بوون لە بەرهەم هێنانی زنجیرەیەكی نوی لە مشك دوای بەكارهێنانی ئەندازەی بۆماوەیی بۆ یەكەمجار.
1994: كۆچی دوایی ڕەسول مامەند سكرتێری پێشوی حسك، پێش مردنی بووە ئەندامی بیرو و ڕامیاری (ینك).
1994: كۆمیتەی كورد و نەمسا تیمێكی پزیشكی ناردە هەرێمی كوردساتان، كە لە 8 پزیشكی پسپۆڕی جیا جیا پێكهاتبوون.
1995: پەرلەمانی باكور لە شاری لاهای راگەیەنرا.
1996: كچە فڕۆكەوانی ئەمریكی (جیسیكا دوبروف) ی تەمەن حەوت ساڵ وەفاتیكرد لە میانی هەوڵدان بۆ تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی بۆ بچوكترین كەس كە بە سەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بە فڕۆكە بفڕێت.
2000: لوتكەی كۆمەڵەی 77بەسترا كە 42سەرۆك دەوڵەت تێیدا بەشداربوون لە ئاسیا و ئەفریقیا لەپێناوی دامەزراندنی سیستەمێكی دادوەرانەی نوێی دیموكراتیانە.
2003: پێكهێنانی لیژنەیەكی مەدەنی بۆ بەڕێوەبردنی شاری كەركوك كە لەچەند كەسێكی كوردو عەرەب و توركمان پێكهاتبوو.
2003: روودانی پشێوی لەشاری موسڵ لە نێوان كورد و عەرەب، كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی خەڵكێكی زۆر لە هەردوولا.
2003: وتەبێژێكی ینك رایگەیاند كە هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان كردووە بە پاشەكشی لەشاری كەركوك.
2005: وەزیری بەرگری ئەمریكا (رۆنال رامسفێڵد) بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورد سەردانی هاوینەهەواری سەلاحەدینی كرد و لە لایەن مەسعود بارزانیەوە پێشوازی لێكرا.
2007: تەقاندنەوەی پردی سەرافە لە بەغداد.


لەدایكبوون:
812: ئیمام محەمەد جەواد، ئیمامی نۆهەمی دوانزە ئیمامەكەی شیعە.
1748: ئەنتوان لوران دو جوسیو، زانای فەرەنسی لە زانستی رووەك.
1884: ئوتو مایرهوف، پزیشكی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1922ز.
1903: جان تنبرجن، ئابوریناسی هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1969ز.
1909: زوزو شەكیب، ژنە ئەكتەری میسری.
1934: جابر قحیمە، شاعیر و ئەدیبی میسری.
1941: فوئاد شەرەفەدین، دەرهێنەر و ئەكتەری لوبنانی.
1941: بوبی مور، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1942: جاكوب زوما، سەرۆكی باشوری ئەفریقیا.
1948: یوشكا فیشەر، سیاسەتمەداری ئەڵمانی.
1950: ئیسعاد یونس، ژنە ئەكتەری میسری.
1950: جویس باندا، ژنە سەرۆكی چوارەمی مالاوای.
1956: ئەندی گارسیا، ئەكتەری ئەمریكی.
1971: شانین دوهیرتی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1974: مارلی شیلتن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1974: سیلفینیۆ، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.
1974: ئیلین خەلەف، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1979: كلیر دینس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1979: ماتیا كیزمان، یاریزانی تۆپی پێی سربی.
1981: نیكۆلاس بوردیسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1982: یارا جەبران، ژنە ئەكتەری میسری.
1986: بلیریم دزیمایلی، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.

وەفات:
238: جوردیانی یەكەم، ئیمبراتۆری بیست و هەشتەمی رۆمانی.
1555: شاژنە خوانای یەكەم، شاژنی قشتالە و لیون و ئەراگۆن و سەقەلیە و ناپۆلی.
1817: شارل مسیبە، فەلەكناسی فەرەنسی.
1906: ئەمیر عەبدولعەزیز موتعیب رەشید، ئەمیری شەشەمی (حائیل).
1945: فرانكلین رۆزفلت، سەرۆكی سی و دووەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1953: حەپسە خانی نەقیب، لە سلێمانی، خانمی ناوداری كورد، لە ساڵی 1891ز لەدایك بووە.
1971: ئیجور تام، زانای فیزیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1958ز.
1994: رەسوڵ مامەندی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان.
1997: جۆرج والد، زانای فیزیۆلۆجیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1967ز.
1999: رەئوف ئەحمەد ئالانی، نوسەری كورد لە بواری زمانەوانیدا.
2003: ئەمیر ماجید بن عەبدولعەزیز ئال سعود، ئەمیری ناوچەی مەككەی پیرۆز.
2014: عەبدولرەحمان ئال رشی، ئەكتەری سوری.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی كەشتیەوانانی ئاسمانی، ئاهەنگی جیهانی بە دابەزینی یوری گاگارین وەك یەكەم كەس لە ئاسماندا .

PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket