riklam

كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی نوسه‌ر به‌كر ده‌روێش بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 10:48 PM - 2021-04-11
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١١ ⁄ ٤ ⁄ ٢٠٢١ له‌ قاوه‌خانه‌ی ماڵی كلتووری خورماتوو به‌ ھاوكاری رێكخراوی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌ ھاناوه‌چوون و گه‌شه‌پێدان كۆڕێكی ناساندن و واژووكردن بۆ نوێترین به‌رھه‌می چیرۆكنووس و وه‌رگێڕ به‌كر ده‌روێش  به‌ناونیشانی به‌یانییه‌كی خورماتوو ساز كرا.

له‌ دوای به‌خێرھاتنی میوانان و ئاماده‌بووان ، شامیل كامیل ناساندنی بۆ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌كه‌ی نووسه‌ر كردو دوای ئه‌وه‌ نوسه‌ر به‌كر دروێش باسی ژیان و ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی خۆی كردو سه‌رنجی له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كانی خسته‌ پێش چاو.
 
پاشان ھه‌ریه‌ك له‌ شاعیر روزار ئه‌حمه‌دو رۆمانووس مامۆستا سالار ئیسماعیل قسه‌و وته‌ی خۆیان له‌سه‌ر كۆی به‌رھه‌مه‌كانی به‌كر ده‌روێش كرد.

ھه‌ر له‌ میانی كۆڕه‌كه‌دا مامۆستا سه‌ڵاح په‌رله‌مان پارچه‌ شیعرێكی خوێنده‌وه‌ و پاشان قه‌ڵغانی رێزلێنانی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری له‌ لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌  پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ر به‌كر ده‌روێش كرا له‌ پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردوویه‌تی.

دواتر كۆڕه‌كه‌ به‌ پرسیار و به‌شداری میوانان ده‌وڵه‌مه‌نتر كرا و نووسه‌ر واژووی كتێبه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان كرد.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket