riklam

له‌هه‌رێم هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بازاڕی میللـی ده‌درێت

ئابوری 08:55 PM - 2021-04-11
.

.

له‌شاره‌كانی هه‌رێم بازاڕی میللی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵی ده‌كرێته‌وه‌.

په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵدان له‌رێگای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك رێگا به‌كردنه‌وه‌ی بازاڕی میللی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵی بدرێت، به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بازاڕانه‌ سوود و گرنگی  به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌رده‌كه‌وێت‌و له‌به‌رهه‌مه‌كانی هاورده‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌.

عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕی میللی بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵی ده‌كه‌ین، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌ده‌كرێت تاكو له‌ په‌له‌رله‌مان ببێته‌ یاساو كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ربگرێت.

وتیشی: به‌په‌سه‌نكردنی یاساكه‌ ئه‌و جۆره‌ بازاڕانه‌ له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ و رێژه‌ی دانیشتوانی زۆره‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆی لێ به‌رهه‌م دێت، ئه‌مه‌ش هانی جوتیارانی كوردستان ده‌دات بۆ  كاری كشتوكاڵی و دڵنیایی ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌دات.

پێشیوابوو: به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بازاڕانه‌ سوودو گرنگی  به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌رده‌كه‌وێت‌و له‌به‌رهه‌مه‌كانی هاورده‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ زۆرجار له‌كاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆ و هاورده‌ تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌بن و تایبه‌تمه‌ندی ناوخۆ كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.


PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket