riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی فۆڕمی ئەستۆپاكی ئیمزا دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2021-04-11
.

.

لاهور شێخ جەنگی فۆڕمی ئەستۆپاكی بۆ دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتیی پڕكردەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی٤ی٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان فۆڕمی ئەستۆپاكی ئیمزا كرد كە لەلایەن دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە ئامادە كراوە.

دوای پڕكردنەوەو ئیمزاكردنی فۆڕمەكە، لاهور شێخ جەنگی داوای لە هەموو هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان و هەڤاڵانی نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە پەرلەمان و سەرجەم پۆستە حكومییەكان كرد كە ئەم فۆڕمە پڕ بكەنەوەو پابەندبوونی خۆیان دووپات بكەنەوە، بە مەبەستی پەیڕەوكردنی شەفافیەت و بەرنامەی ئەستۆپاكیی حزبی كە ساڵانە لەلایەن دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادە دەكرێت.

PUKmedia 

 

233.jpg

63463.jpg

1225.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket