riklam

لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان: بودجه‌ی پارێزگاكان به‌گوژمه‌یه‌كی جیا داده‌نرێت

عیراق 06:13 PM - 2021-04-11
.

.

لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌هه‌رێمدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك واده‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی  یاسادانان ده‌ستنیشان كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ پارێزگاكان ته‌رخان كراوه‌ گوژمه‌یه‌كه‌ جیایه‌ له‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ده‌نگدان به‌ یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی كاتێكی زۆری خایاندو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشووی نه‌دا، روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 20ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌رزی دووه‌می ساڵی سێیه‌می یاسادانان ده‌ستنیشان كردووه‌.

راشیگه‌یاند: حكومه‌تی فیدڕاڵی، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2021دا  پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ یاساكه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت گوژمه‌یه‌كه‌ له‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌ی فیدڕاڵی جیایه‌و به‌جیا له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و گوژمه‌ پاره‌یه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و پاره‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، راشیگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket