قادر عەزیز:یەكێتی داستانی كۆڕێی یەكلایكردەوەو لەئەزمەڕیش رژێمی وەستاند

قادر عەزیز:یەكێتی داستانی كۆڕێی یەكلایكردەوەو لەئەزمەڕیش رژێمی وەستاند


11/4/2021 17:51:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

قادر عەزیز بەشداری داستانی كۆڕێ لەساڵیادی ئەو داستانەدا دەڵێت: هێزەكانی یەكێتی لەبەری رۆژه‌ڵاتی كۆڕێ كاك كۆسرەت و شەهید حەسەن كوێستانی سەرپەرشتیان كرد رۆڵێكی گەورەیان لە یەكلایی كردنەوەی شەڕەكەدا هەبوو، ئەو داستانە گەورەیەش كە بەخوێنی 11 شەهیدی قارەمان نوسرایەوە 9 شەهیدیان یەكێتی بوون و دوو دووانیشیان پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامی بوون، بەمجۆرە شەڕی كۆرێ وەك نەخشەی بۆ كێشرابوو شەڕێكی یەكلاكەرەوە بوو لە وەستاندنی پێشڕەوی هێزەكانی رژێم لە كوردستاندا.

دەشڵێت:لەناوچەی سلێمانیش هێزەكانی یەكێتی بەهەمان شێوە پێشڕەوی هێرشەكانی رژێمیان لە چیای ئەزمەڕ وەستاندبوو.

 

داستانی كۆڕێ

قادر عزیز

رێككەوتنی ژێر خێوەتەكەی (سەفوان) بۆ وەستاندنی شەڕ لە نێوان هاوپەیمانان و رژێمی  بەغدا، دەرفەتێكی بەڕژێمدا كە بپرژێتەوە سەر داگیركردنەوەی شارو شارۆچكە رزگاركراوەكانی باشوری عیراق و كوردستان، بەتایبەتیش كە لەم رێكەوتنەدا مافی بەكارهێنانی فڕۆكەی هەلیكۆپتەر بەڕژێم درابوو، كە ئەمەش هاوكێشەی هێزی لە شەڕەكاندا بەقازانجی رژێم گۆڕی، ئەوە بوو رژێم لەڕێگەی بەكارهێنانی هەلیكۆپتەر توانی لە ماوەیەكی كەمدا راپەڕینی خەڵكی باشوری عیراق زۆر بەدڕندانە سەركوت بكات و دواتریش درێژە بەپەلاماردانەكانی بۆ سەر شار و شارۆچكەكانی كوردستان بدات، كە توانی بەهەمان شێوەی باشوری عیراق بەشی زۆری ئەو شارو شارۆچكانەش لە ماوەیەكی كەمدا كۆنترۆڵ بكاتەوە، هێزەكانی بەرەی كوردستانیش ئەوكاتە بەهۆی كەمی كاتەكە و بێ سەروبەری و نەبوونی پلانێكی تۆكمە وەك پێویست توانای بەرگری هێزەكانی رژێمیان بۆ سەر شارەكان نەبوو.

خەڵكی كوردستانیش لەترسی تۆڵەكردنەوەی هێزەكانی رژێم و وەك رەتكردنەوەیەكیش لە گەڕانەوەی هێزی داگیركەر بۆ كوردستان شارەكانی چۆڵكرددو لە كۆڕەوێكی ملیۆنیدا خۆی گەیاندە سنورەكانی هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا. وێنە تراژیدیایەكانی كۆرەوی خەڵكی كوردستان لەسەر سنورەكان رای گشتی دونیای هەژاند، بۆیە زۆری نەبرد لە ژێر ئەو فشارەدا ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (688) بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام و دژە فرینی كوردستان دەركرد، رژێم دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شارە گەورەكانی كوردستان و هاوكات لەگەڵ دەرچوونی بریاری (688) هێزەكانی بۆ گەیشتنە سنورەكان جوڵاند، لە هەولێر دوای داگیركردنەوەی پیرمام و سەری رەش هێزەكانی لە ئامادەباشیدابوو بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شەقڵاوە و جادەی هاملتۆن.

 لەبەرامبەردا سەركردایەتی بەرەی كوردستانی دەبوایە بەهەر نرخێك بێت پێشڕەوی هێزەكانی رژێم بوەستێنێ، بۆ ئەمەش باشترین شوێن گەلی كۆڕێ بوو، ئەوەبوو لە دوای چەند كۆبونەوەیەك لە رەواندزو سارداو و دواجاریش لە باڵەكیان نەخشەی شەڕەكە بریاری لێدرا، كاك مسعود بارزانی بەرپرسی بەرەی كوردستانی بوو لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك، كاك كۆسرەت و كاك سامی عەبدولڕەحمان و كاك فازڵ میرانی و بەندەش وەك سەركردایەتی بەرە هاوكاری بووین.

دوا كۆبونەوەی بەرەمان لە رۆژی 10-4-1991 لە گوندی (بالەكیان) لەماڵی حسێن ئاغای گوندەكە بوو، زانیاری تەواو هەبوو كە بەیانی رژێم هێرشەكەی دەستپێدەكات، بۆیە دوای تەواوبوونی كۆبونەوەكە من یەكسەر بەرەو خەلیفان بەڕێكەوتم بۆ ئەوەی ئەو هێزەی لەوێ هەمانە لەگەڵ هێزێكی پارتی گەل بەسەرپەرشتی كاك (پاڵە) كە لە بارەگاكەی ئێمە بوون  لەگەڵ خۆم ببەم بۆ بەرەی شەڕەكە، ئەوەبوو دانی ئێوارەكەی لەگەڵ هەردوو هێزەكە چووینە (حوجران) كە شوێنی كۆبونەوەی هێزەكانی بەرەی كوردستانی بوو. كە گەیشتینە حوجران كاك كۆسرەت كە سەرپەرشتی بەرەی شەڕەكەی دەكرد هێزەكانی دابەشكردبوو، لە رۆژهەڵاتی گەلی كۆڕێ هێزەكانی یەكێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی و ئەو هێزە هاوبەشەی ئێمەش زەحمەتكێشان و پارتی گەل جێگیركران، رۆژئاوای بەرەكەش بە هێزەكانی پارتی و شیوعی و سۆسیالیست سپێردرابوو، وەك چاوەڕوان دەكرا بەیانیەكەی 11-4-1991 سەعات (5)بەیانی هێرش و پەلامارەكەی رژێم دەستیپێكرد.

 دەبابەكانی رژێم لە پێشەوەی هێرشەكەدا بوون، بەڵام زۆری نەبرد هێرشەكەی رژێم لەسەر دەستی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە تێكشكێنراو چەندین دەبابەش لە شەڕەكە سوتاو دەستی بەسەردا گیرا، هێزەكانی یەكێتی كە كاك كۆسرەت و شەهید حەسەن كوێستانی سەرپەرشتیان كرد رۆڵێكی گەورەیان لە یەكلایی كردنەوەی شەڕەكەدا هەبوو، هەروەك هێزەكەی زەحمەتكێشانیش شان بەشانی هێزەكانی یەكێتی رۆڵی كاریگەریان لە شەڕەكەدا بینی، تەنانەت لە گەیشتنە سەر دەبابەكانیش، لەبیرمە لە گەڕانەوەیاندا لەناو یەكێ لە دەبابەكاندا بڕێكی زۆر لە پاكەتی سۆمەرو جل و میكیاجی ژنانەیان هێنابوو، دیاربوو سەربازەكانی رژێم لە تاڵانكردنی دوكانەكانی هەولێردا دەستیان كەوتبوو، دەبێ بگوترێ كە ئەم داستانە گەورەیە بە خوێنی (11) شەهیدی قارەمان نووسرایەوە، كە (9) پێشمەرگەی یەكێتی و (2) پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامی بوون، بەمجۆرە شەڕی كۆڕێ وەك نەخشەی بۆ كێشرابوو شەڕێكی یەكلاكەرەوە بوو لە وەستاندنی پێشڕەوی هێزەكانی رژێم لە كوردستاندا، دیارە لە ناوچەی سلێمانیش هێزەكانی یەكێتی بەهەمان شێوە پێشرەوی هێرشەكانی رژێمیان لە چیای ئەزمەڕ وەستاندبوو. سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەم شەڕانەدا بۆ دواجار هاوكێشەی هێزی بە قازانجی كوردو هێزی پێشمەرگەو بەرەی كوردستانی گۆڕی و رژێمی ناچار بەدانیشتن و گفتوگۆ كرد. 

شكستی گفتوگۆش دواجار چەندین هەنگاوی گەورەو مێژوویی بەدوای خۆیدا هێنا لەناویاندا كشانەوەی ئیداراتی رژێم لە كوردستان و هەڵبژاردن و پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان و راگەیاندنی فیدرالیزم.

 لە یادی (30) ساڵەی داستانی مێژوویی كۆرێدا سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سڵاو لە یەك دەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی كە سەركەوتن و دەسكەوتە گەورەكان هەمیشە بەرهەمی ئەو یەكێتی و یەكڕیزییە بووە.

PUKmedia 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمایە

  • image04
  • سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی كرێكارانە

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەفڕۆكەخانەی هەولێر لەلاەین قواد تاڵەبانیەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت

  • image04
  • تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی ئەرمەنەكان دادەنرێت

  • image04
  • یادی 47 ساڵەی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێ دەكرێتەوە


                                           

دانیمارك.. تەرمی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەخاك سپێردرا


ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی پێشمەرگەی دێرین  حاجی ڕزگاری وەستا محمود رێكخرا.

    بە ئامادەبوونی جەماو...


  ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات
  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

هه‌ولێر.. خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی حه‌سارۆك متمانه‌یان به‌ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ نه‌ماوه‌

دوای چه‌ندین ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه‌،‌ ئه‌مڕۆ ٢/٥/٢٠٢١جارێكی تر ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك چون...


  مه‌سیحیه‌كان باس له‌گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن
  خۆشنووسی كوردستان لە ئاستی هونەری خۆشنووسی جیهاندایە


کاریکاتێر