riklam

توركیا.. 26 چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان ده‌ستگیرده‌كرێن

جیهان 05:23 PM - 2021-04-11
.

.

پۆلیسی توركیا ژماره‌یه‌ك چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنانیان له‌ولایه‌تی دیاربه‌كر له‌باكووری كوردستان ده‌ستگیركرد.

ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیای كوردی بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 5ی نیسانی 2021 پۆلیسی دیاربه‌كر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی "رۆزا"و 26 چالاكوانیان به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركردووه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، پێگه‌ی "Tele 1"ی توركی رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌ممه‌، داواكاری گشتی نۆ ژنیانی ئازاد كردووه‌و هه‌شتیشیانی له‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێدا هێشتۆته‌وه‌ و هه‌شته‌كه‌ی تریشیان ماوه‌ی راگرتنیان بۆ 48  سه‌عات درێژكراوه‌ته‌وه‌.

له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا له‌یلا ئه‌كگوڵی تێدایه‌ كه‌ راوێژكاری پێشووی دێرسیم داغ، جێگری پارتی دیموكراتی گه‌لان بوو، هه‌روه‌ها ساتیه‌ ئه‌وك، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنانی سۆشیالیستی تێدایه‌.

له‌ئێستادا دادگای ده‌ستووری توركیا له‌بینینی داواكارییه‌كدایه‌ بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان و قه‌ده‌غه‌ی كاری سیاسی له‌ 600 ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌.

ده‌ستگیكردنی چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ژنان دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا دێت له‌ په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپا بۆ رێگریكردن له‌توندوتیژی له‌دژی ژنان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی مافه‌كانی ژنان له‌توركیا.

مانگی رابردووش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا به‌ره‌سمی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی ناسراوه‌ به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ش ناڕه‌زایه‌تی توندی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی توركیاو وڵاتانی رۆژئاواوه‌ به‌خۆیدا هێنا.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket