riklam

جیهان.. رێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا زیادیكردووه‌

جیهان 04:47 PM - 2021-04-11
.

.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریده‌دات له‌ زیادبوونی به‌رچاوی توشبووان كۆرۆنا، له‌ جیهاندا.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ نوێترین راپۆرتیدا، هۆشداری ده‌دات له‌ زیادبوونی به‌رچاوی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌  له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناش، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، ده‌شڵێت: ڤاكسینه‌كان ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی قورسه‌ به‌هۆی توشبوون به‌ كۆرۆنا .

هاوكات ته‌ندروستی جیهانی هۆكاری هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، زیادبوونی جۆره‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ ، جێبه‌جێنه‌كردنی رێكار و رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان  و لابردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینی گشتی له‌ وڵاتانی جیهان ، له‌ گرنگترین هۆكاره‌كانی زیادبوونی حاڵه‌تی توشبوونه‌ به‌ كۆرۆنا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket