زوبێر عوسمان: فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی به‌خوێنی خۆیان داستانی كۆڕێیان تۆماركرد
ی.ن.ک 04:23 PM - 2021-04-11.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی له‌ساڵیادی داستانی كۆڕێدا رایده‌گه‌یه‌نێت: مێژوو شاهیده ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی داستانی كۆڕێ له‌سه‌ر ده‌ستی شێره كوڕانی یه‌كێتیی بوو كه 9ی شه‌هیدی بۆدا، ده‌شڵێت: به‌ره‌ی كوردستانی كه له به‌ری رۆژئاوای كۆڕێ بوون به‌ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، سوپای رژێم زوو توانی ئه‌و به‌ره‌یه كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام یه‌كێتی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی پاراست و توانیشیان به‌ری رۆژئاواش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
زوبێر عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 6ی رێكخستنی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له(30)يه‌مين ساڵه‌ی یادی داستانی كۆڕێداو رۆڵي یه‌كێتی له‌داستانه‌كه‌دا، به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یادی 30 ساڵه‌ی تۆماركردنی نه‌به‌ردی گه‌وره‌ی داستانی مه‌زنی كۆڕێیه كه تێیدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و داستانه گه‌وره‌یه‌یان تۆماركرد، هه‌موومان ده‌زانین راپه‌ڕین به‌ری ره‌نج و خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها حه‌كیمی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و رێبه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال بوو كه به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ورد دانرابوو وه‌ك رێنمایی بۆ رێكخستنه‌كان دابه‌زێنراو شانه‌ی چه‌كدار دروستكراو سوپای رزگاری كوردستان پێكهێنرا كه ئه‌و كات به‌پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانرا جه‌ماوه‌ی راپه‌ڕی و زیاتر جۆش و خرۆش بدرێت و ئاڕاسته بكرێت.
وتیشی: یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین هه‌ڵگیرسا، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی گرته‌وه‌و ئازاد كران، سنووری چالاكی مه‌ڵبه‌ندی سۆران كه قه‌زاكانی ره‌واندز سۆران و چۆمان و شه‌قڵاوه‌و ناحیه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بوون له رۆژانی 9 و 10 ی 3/ 1991 راپه‌ڕین و كه‌متر له 48 سه‌عات توانرا ئه‌و ناوچه به‌رفراوانه ئازاد بكرێت، تا راپه‌ڕین له 20/3 تاجی سه‌ركه‌وتنی له كه‌ركوكی قودسی كوردستان له‌سه‌رنا ئه‌وه‌بوو نه‌ورۆزی كوردان بوو به دوو جه‌ژن، به‌ڵام وه‌نده‌ی نه‌خایاند رژێمی به‌عسی فاشیست به‌هێزێكی گه‌وره‌وه هێرشكی فراوانی بۆسه‌ر سه‌رجه‌م ناوچاكان ده‌ستپێكردو به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری هێزه‌وه له‌و ناوچانه‌ی داگیركرده‌وه.
راشیگه‌یاند: رۆژی 7-4-1991 له ناوچه‌ی مه‌لا هۆمه‌رو خانزاد رژێمی به‌عسی فاشیست ده‌ستیكرد به‌تۆپبارانكردنی ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و شاخی سه‌فین بۆیه به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری هێز توانیان ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكه‌ن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی شه‌هیدی نه‌مر حه‌سه‌ن كوێستانی كه ئه‌و كاته راسته‌وخۆ سه‌ركرایه‌تی شه‌ڕه‌كانی ده‌ربه‌ندی كۆڕێی ده‌كرد، هه‌روه‌ها كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ له قۆڵی شه‌قڵاوه‌و حوجرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌و كاته‌دا شه‌ڕو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر قورس له هه‌ردوو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ده‌ربه‌ندی كۆڕێ دروست بوو كه به‌ری رۆژهه‌ڵات بریتیبوون له هه‌ردوو چیای زێوكه‌و سپی و به‌ره‌ی رۆژئاواش بریتی بوو له شاخی گرده‌چاڵ به‌وه‌ش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا چاونه‌ترسانه‌و پاڵه‌وانانه رووبه‌ڕوی سوپای دوژمن ببنه‌وه و چۆك به دوژمن دابده‌ن و پاشه‌كشێیه‌كی زۆر گه‌وره‌یان به سوپای دوژمن كرد، به‌وه‌ش رژێمی سه‌دامیش ناچاربوو داوای گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی كوردستانی .
زوبێر عوسمان وتیشی: له‌و رووبه‌ڕوبوونه‌وانه‌دا هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كه له به‌ره‌ی رۆژئاوا بوون، به‌ڵام سوپای رژێمی به‌عس زۆر زوو توانی ئه‌و به‌ره‌یه كۆنتڕۆڵ بكات، چونكه رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان له‌چاو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات زۆر كه‌مبوون، به‌ڵام به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و ئه‌و به‌ره‌یه‌ش كه وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌گ له‌و ناوچه‌یه‌بوون له‌و كاته‌دا یه‌كیان گرته‌وه‌و توانیان شه‌ڕێكی مێژوویی بكه‌ن و زه‌برێكی توند له سوپای دوژمن بده‌ن و توانیان به‌ره‌ی رۆژئاواش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌و كات شه‌ڕێكی هێجگار قورس له‌ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد، مێژوو شایه‌ته كه ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی داستانی كۆڕێ له‌سه‌ر ده‌ستی شێره كوڕانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدرا.
له‌داستانی كۆڕێدا یه‌كێتی 9 شه‌هیدی هه‌بوو
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆرنی یه‌كێتی ده‌شڵێت: له‌و شه‌ڕو رووبه‌ڕوبوونه‌وانه‌ی كۆڕێدا 11 شه‌هید هه‌بوون كه 9یان شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون كه هه‌ندێك له‌و شه‌هیدانه فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی یه‌كێتی بوون، هه‌روه‌ها 37 بریندار هه‌بوو كه زۆرینه‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوون.
وتیشی: ئه‌و داستانه مێژووییه پێویسته ساڵانه یاد بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌كه‌مان له راستی و دروستی ئه‌و داستانه بزانێت و تێبگات كه ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ میلله‌ته‌كه‌مانی تێدا ده‌ژی ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ره‌نج و ماندوبوون و خه‌باته گه‌وره‌یه‌یه كه میلله‌ته‌كه‌مان له ماوه‌ی رابردودا داویانه‌و چه‌ندین قوربانیان داوه‌و به گیانی خۆیان داستانیان تۆماركردوو بۆ به‌رگریكردن له خاك و نیشتمانه‌كه‌یان، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران له‌و یاده‌دا پێشانگایه‌كی وێنه‌ییمان كردووه‌ته‌وه كه وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی قاره‌مانی تێدا نمایشكراوه، كه له داستانی كۆڕێ و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 له سنووری سۆران و شه‌قڵاوه‌و سه‌ڵاحه‌دین شه‌هیدبوون و خوێنی گه‌شی خۆیان به‌خشیووه‌ته خاكی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28