riklam

پابه‌ندبونی عیراق به‌پشكی ئۆپیكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه‌

ئابوری 04:00 PM - 2021-04-11
.

.

به‌گوێره‌ی روپێویه‌كی نوێی پێگه‌ی (ئێس ئه‌ند بی گڵۆبه‌ڵ پلاتس)، پابه‌ندبونی عیراق به‌ پشكی خۆی له‌ به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت به‌ گوێره‌ی رێكه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س، له‌ مانگی مارسدا  به‌ڕێژه‌ی له‌ 88% كه‌میكردوه‌.

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاشكرای كردوه‌، عیراق له‌و مانگه‌دا 647 ھه‌زار به‌رمیل زیاتر له‌ پشكی خۆی به‌رھه‌مھێناوه‌،  پێویسته‌ قه‌ره‌بوی ئه‌و بڕه‌ زیاده‌یه‌ بكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، روسیا و عیراق زۆر زیاتر له‌و بڕه‌ی بۆیان دیاری كراوه‌ نه‌وتیان ھه‌نارده‌ كردوه‌، له‌كاتێكدا ھه‌ریه‌ك له‌ ئێران و لیبیا كه‌ لێخۆشبونیان بۆكراوه‌، ئاستی به‌رھه‌میان زیادیكردوه‌.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 28 ی ئه‌م مانگه‌ وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ھاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ناسراو به‌ ئۆپیك پڵه‌س له‌ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌م.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket