یاداشتی شه‌ڕ له شه‌ڕه‌كه‌ی كۆڕێدا
ی.ن.ک 02:05 PM - 2021-04-11.
ا- گرینگی شه‌ڕه‌كه له‌وێ رۆژێدا
رووداوه‌كان زۆر به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چوون و ئاڵوگۆڕه‌كان له‌كات و ساتێك‌دا روویان ده‌دا، ئه‌وێ رۆژێ راپه‌ڕیوه شۆڕشگێره‌كان له باشوری عێراقدا لای هێزه‌كانی ڕژێم سه‌ركوت كرابوون و به‌هه‌زاران شه‌هیدو بریندار‌و ئاواره بوو. هیچ جۆره پشتیوانێكی ئه‌وتۆ له دنیادا بۆ راپه‌ڕیوه‌كانی كورد‌و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد نه‌بوو. ده‌رگای هیچ وڵاتێك بۆ هاوكاری و یارمه‌تی نه‌كرابویه‌وه. هێزه شكست خواردووه‌كه‌ی جه‌لاده‌كی به‌غدا به‌ره‌و كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی گه‌ل به‌رێ كرابوو. كاره‌سات و رووداوه جه‌رگبڕه‌كانی كوردستان له به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوو. كۆڕه‌وه به كۆمه‌ڵه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێ بوو، ده‌ستیپێكردبوو، ئه‌و كۆڕه‌وه‌ی له مێژووی دنیادا وێنه‌ی كه‌م بوو ویجدانی مرۆژایه‌تی هه‌ژاند له ساره‌پای جیهاندا، گشت ئه‌وانه‌ی به په‌رۆش ئاشتی و مرۆژ و مرۆڤایه‌تییه‌وه بوون، ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا پێشوازی له كۆڕه‌كه‌ی چه‌ند ملیۆنیه‌كه كرد ته‌نیا سه‌نگه‌ری هه‌میشه پێشمه‌رگه خۆڕاگره‌كانی كوردستان بوو كه خۆی له كێوه سه‌ركه‌شه‌كان و دۆڵ ئه‌شكه‌وت و قه‌دپاڵی چیا به‌رزه‌كانی كوردستان و ڕۆڵه‌كانی هاوڕه‌گه‌زی كورد بوو له‌سنوور و پارچه له یه‌ك دابڕاوه‌كانی كوردستان. ته‌می ژه‌هراوی و بێ ئومێدی ئاسمانی كوردستانی داگیرتبوو، ئه‌م دیمه‌نه‌و روداوه ئاوێته‌ی روداوه‌كانی ڕۆژانی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتی عه‌فله‌قیه‌كانی ده‌هێنایه‌وه به‌رچاوله مێشكی هه‌ریه‌كی ده‌خولایه‌وه له‌م ڕۆژگاره‌دا دانانی نه‌خشه‌و پلان بۆ به‌رنگاری شاڵاوی هێزه‌كانی دوژمن كارێكی ئاسان نه‌بوو، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك نارنجۆك له به‌رده‌م هێزه‌كانی ڕژێم بوركانی بوو. بۆیه شه‌ڕه‌كه خۆی له‌خۆیا گرینگی تایبه‌تی هه‌یه و وه‌رچه‌رخانێك بوو له‌م ڕۆژگاره‌دا، نه‌وه‌ك گه‌ر به‌رداورد بكرێ له گه‌ڵ نه‌به‌رده بێ سنوره‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هیچ پێوه‌رو جۆرێك به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كانیداستانی ڕزگاری و قه‌یوان ماوه‌ت و مه‌ڵبه‌ندی سێ‌و گه‌رمیان و كه‌ركوك و پێ ده‌شته‌كانی هه‌ولێر و مامند و قه‌ندیل و ده‌یان و بگره سه‌دانی شه‌ڕی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م شه‌رشه‌دا سنووری بۆ بیركردنه‌وه‌و شاڵاوه‌كانی دوژمن دانرا، له‌م شه‌ڕه‌دا ئومێد بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی كۆچ كردوو گه‌ڕایه‌وه، له‌م شه‌رشه‌دا سه‌لمێنرایه‌وه كه كورد ئاماده‌یه قوربانی بدا له پێناوی به‌دیهێنانی دوا ئامانجه‌كانی، وه وه‌ڵامێكی گه‌وره بوو بۆ دوژمنان له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا .
ب – چۆنیه‌تی شه‌ڕی یه‌كه‌م له كۆڕێ
له به‌ره‌به‌یانی 7/4/1991 دوژمن له رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه ده‌ستی به هێرشی ئاسمانی و زه‌وی كرد به‌گشت توانایه‌كی سه‌ربازی، هه‌ندێ به‌رگری له‌گردۆڵكه‌كانی لای مه‌لا ئۆمه‌ر كرا، زۆری نه‌خایه‌ند گه‌یشته سه‌ر گرده‌كانی خانزاد بۆردومانی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ڕژێم بۆ سه‌ر زنجیره چیای پیرمام ده‌ستی پێكرد، تۆپه‌كانی دوور هاوێژ به هه‌مان جۆر، ره‌تڵی پێنجه‌می دوژمن بۆ شه‌ڕی ده‌رونی و پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی و به‌كارهێنانی هاوه‌ن له‌هاوینه هه‌واری (سه‌ڵاحه‌دین) ده‌ستبه‌كاربوو، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی دابه‌شكرا بوون، بۆ به‌رگری له‌شاڵاوه‌كانی دوژمن و له‌هه‌ر قۆڵێكا فه‌رمانده‌یه‌كی له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی بۆ دیاریكرابوو، جێگه‌ی داخه دوژمن ورده ورده سه‌ركه‌وت تاكو گه‌یشته سه‌ر پیرمام هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه بڕیاری كشانه‌وه‌یاندا، زۆربه‌ی لێپرسراو و فه‌رمانده‌كان له‌دوای نیوه‌ڕۆ له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ یه‌كتریان گرته‌وه، له‌وێ بڕیار درا دوو هێڵی به‌هێز دروست بكرێ، یه‌كه‌م له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ و زنجیره چیای ڕۆژهه‌ڵات كه له سه‌ر نه‌خشه به چیای زێوكه ناوده‌برێ و ڕۆژئاوای ده‌ربه‌ندی كۆڕێ زنجیره چیای كانی گرده‌چاڵ و به‌شه‌كه‌ی تری وه‌ك هێڵی دووه‌م و پشتیوانی له زنجیره چیای سه‌فین.
لێره‌دا پرسیارێ ده‌هاته پێشه‌وه كێ بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكا، فه‌رمانده‌كان له هێزه‌كان دابرابوون، سه‌ركرده‌كان ته‌نیا ده‌سته‌كانی خۆیان لای بوو .شیرازه‌ی په‌یوه‌ندی هێزه‌كان به یه‌كه‌وه پچڕابوو، خێزانی تێكۆشه‌ره‌كان بێ سه‌رو شوێن یا منداڵ به كۆڵ به‌ره‌و سنوور، زۆر له‌فه‌رمانده‌كانمان دواند له سیمای ده‌م و چاو وه‌ڵام دانه‌وه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه ناتوانرێ به‌رگری بكرێ، هێزه‌كه‌ی دوژمن له پردی كۆڕێ نزیك كه‌وته‌وه، سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌كانی ناو كۆڕێ مان كرد، له‌وێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ ده‌ربه‌ندی كوڕێ له كۆنه سه‌نگه‌ره‌كه‌ی دوژمن له ئاستی (چاكی شێره سواره) كه له سه‌ر گردۆلكه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندی كۆڕێ و حجران دایه، له‌وێ كاك حه‌مید ئه‌فه‌ندیم بینی، پێم ووت ئه‌وا كاك رێباز‌و براده‌ران له ناو كۆڕێن، كاك سه‌فین له‌چیای زێوكه‌و بۆ ده‌ربه‌نده‌كه دێن و كاك ڕه‌حمان سه‌یدا و براده‌ران له ناو دارسنوریه‌كانی چاكی شێره‌سوارن، ئه‌وا خۆم و كاك زیاد خۆرانی و كاك دڵشادی مام شه‌ریف و كاك یوسف ئیبراهیم لێره‌ین و فه‌رمانده‌ی چاك و ئازان، به‌ڵكو هیمه‌ت بكه‌ی هێزه‌كانی خۆتان بۆ سه‌ر چیایه‌كه (چیای كانی گرده‌چاڵ) سه‌ربخه‌ن... كاك حه‌مید ئه‌فه‌ندی ووتی ئه‌وا له قه‌د پاڵه‌كه كاك د. سه‌عید هه‌ندێ پێشمه‌رگه سه‌رده‌كه‌ون و وا عالكه‌ش بۆ به‌رده‌كانی پێش خۆمان ده‌ڕوا .خۆشمان له گه‌ڵ كاك حه‌مید ئه‌فه‌ندی له سه‌نگه‌ردا ماینه‌وه خه‌ریكی ده‌مه ته‌قه‌ی (R.B.G) ته‌قاندن و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هێزه‌كان بووین بۆ شوێنی خۆی، گرمه‌و هوره‌ودوكه‌ڵی ده‌بابه‌كان له ده‌ربه‌نده‌كه ده‌ركه‌وت، له‌یه‌ك ده‌ست رێژی هه‌مه‌ڵانیه‌دا، سه‌ربازه ترسنۆكه‌كانی ڕژێم و زریپۆش و تانكه‌كانیان به‌جێهێشت و هاوزه‌مان تۆپ باران ده‌ستی پێكرد، نزیكه‌ی سه‌عاتێ شه‌ڕ سه‌خت بوو، ته‌قه‌مه‌نیه‌كانمان زۆر كه‌م بوو، ناردمان له‌سه‌ر مه‌یدانی شه‌قڵاوه له بنكه‌ی كاك كارزان بۆمان هات، زۆری نه‌برد كاك كۆسره‌ت گه‌یشته لامان، راسته‌خۆ دایه كلاشینكۆف به ته‌قه داگرتن، هێزه‌كانمان له سه‌ركه‌وتنی و زیادبوون دابوون، دوای راوێژی سه‌رپێی بڕیارمان دا په‌لاماری سه‌ر تانكه‌كان و سوپا شكاوه‌كه‌ی دوژمن بده‌ین، ئه‌وه‌ی له یادم بێت ئه‌م فه‌رمانده له رێزی پێشه‌وه‌ی په‌لاماردان بوون (حسن كوێستانی)، ته‌حسین كاوانی، زیاد خۆرانی، دڵشاد مام شه‌ریف، ڕه‌حمان سه‌یدا، رسول فه‌نده، د.سه‌عید، عالكه) وه چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی تر وه‌ك جه‌عفه‌ر مام زرار، نوری، ره‌زۆ، مه‌لا كه‌ریم، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌یان لاشه له‌هێزه‌كانی دوژمن خران، ڕاونران تاكو ئه‌و به‌ری پرده‌كه، سێ تانك و چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك كه پڕ بوو له‌تاڵانی سه‌ربازه فاشیه‌كان كه له ناوچه‌كانی دهۆك و زاخۆیان هێنابوویان، تاكو تانكه‌كان چه‌ندین جیهازی ڤیدیۆ و كامێرای به نرخی تیا بوو، كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه.
له‌گه‌ڵ ئاوابوونی رۆژ هه‌موو لایه‌ك له گوندی حجران یه‌كترمان گرته‌وه، سه‌نگه‌ره‌كانمان به‌هێز كرد، چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایمان بۆ هات، له‌گه‌ڵ لێدانی ده‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌یان خاوه‌ن و به‌شدار بوو بۆ شه‌ڕه‌كه په‌یدابوون خۆزگه ئه‌وێ رۆژێ كامێرایه‌كی باش و كورێكی لێزان و ئازا له‌وێ بوایه بۆ تۆماركردنی ڕاستی رووداوه‌كان و سه‌روه‌ریه‌كان.
ج- چۆنیه‌تی شه‌ڕی دووه‌می كۆڕێ:
له‌گه‌ڵ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م به سه‌ر هێزه‌كه‌ی دوژمن‌دا، ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌می نا ئومێدی و په‌یدابوونی ده‌نگی دانوستاندن له گه‌ڵ ڕژێم، هیزه‌كان یه‌كتریان گرته‌وه، ده‌ست كرا به رێكخستنه‌وه‌یان و دانانی بنكه‌ی تایبه‌تی مه‌یدانی و دروست كردنی سه‌نگه‌ره‌كان و دابه‌شكردنی هێزه‌كان و دیاریكردنی فه‌رمانده‌كان و كۆمه‌ڵێك بڕیار گه‌ڵاڵه بوو به‌م جۆره:-
1- دانانی بنكه‌ی تایبه‌تی له حجران و مانه‌وه‌ی لێپرسراوه‌كانی راسته‌وخۆی هێزه‌كان و له ئاستی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك حسن كوێستانی /ی.ن.ك - حه‌مید ئه‌فه‌دی /پ.د.ك - كاكه سه‌ید كاكه/ ح.س.ك - د.سه‌ردار/زه‌حمه‌تكێشان.
2 - بنكه‌ی هێزه‌كان و فه‌رمانده‌ی به تالیۆنه‌كان له حجران بێت.
3- زنجیره چیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ربه‌ندی كۆڕێ_چیای سپی و چیای زێوكه بۆ هێزه‌كانی (ی.ن.ك)دیاری كرا له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیه‌وه دابه‌شكرا به سه‌ر به‌تالیۆنه‌كانی كاك سه‌فین مه‌لاقه‌ره‌و كاك رێباز، كاك ڕه‌حمان سه‌یدا، له‌نێوانی سه‌نگه‌ره‌كان یه‌ك سه‌نگه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی زه‌حمه‌تكێشان سپاردرا.
4 - زنجیره چیای رۆژئاوای ده‌ربه‌ندی كۆڕێ (چیای كانی گرده‌چاڵ) له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیه‌وه به چه‌ند سه‌نگه‌رێك دابه‌شكرا له‌پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر یه‌كێ له حزبه‌كانی (پارتی كۆمه‌نستی عیراق - حزب الله - پارتی دیموكراتی كوردستان - حزبی سۆشیالیستی كوردستان و پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان) دوا سه‌نگه‌ری رۆژئاوا كاك خالد هه‌ركی كه فه‌رمانده‌یه‌كی (ی.ن.ك) لێ ده‌مه‌زران.
5 - به‌تالیۆنێكی تر ئاماده‌كراوی (ی.ن.ك) له پیشه‌سازی (الێناعه) شه‌قڵاوه كه نێوانی گوندی حجران و كاوانی یانه به سه‌رپه‌رشتی عبدالله بوو هێزێكی تر به دۆشكاو دیمتروڤه‌وه له دامێنی چیای سه‌فین به‌روكاری حجران وه بوون.
6 - دوو بنكه‌ی پشتیوانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دانرا كه یه‌كێك به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا نه‌جم له شه‌قڵاوه و ئه‌وه‌ی تری به سه‌رپه‌رشتی كاك كه‌ریم سنجاری له دیانا بۆ ناردنی پێشمه‌رگه‌و پێداویستیه‌كانی شه‌ڕ ئیداره‌دانی هێزه‌كان و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی كه هاووڵاتییه نیشتمان په‌روه‌ره كورده‌كانی ئه‌و دیو سنور بۆیان ناردین .
7 - جیهازی په‌وه‌ندیش دانرا له گه‌ڵ گشت فه‌رمانده‌كانی سه‌نگه‌ری پێشه‌وه و نهێنیه گشتییه‌كان به سه‌ر فه‌رمانده‌كان دابه‌شكرا و هێزێكی تایبه‌ت ئاماده‌كرا كه له‌كاتی پێویستدا به كار بهێنرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕژێم گوایه به په‌رۆشی چوونی وه‌فدی ووتووێژ بوو هه‌ر له هه‌مان كاتدا تا ده‌هات هێزی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زنجیره چیای پیرمام و ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و كۆڕێ و ناچه‌كه زیادی ده‌كرد، و لیوا (10) ده‌بابه‌ی هێنابوو وده‌یان و بگره سه‌دان هاوه‌نی دانا، پڕوپاگه‌نده‌ی بێ سنوریش .ئه‌وه بوو له گه‌ڵ به‌سه‌ر چوونی تارمایی شه‌و، گزنگی به‌یانی ڕۆژی11/4/1991 واته دوای یه‌ك مانگ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری هۆلاكۆ شكێن و پایته‌ختی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاڵاوی دڕندانه‌ی خۆی له‌چه‌ندین لاوه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، دوژمن توانی زۆربه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی زنجیره چیای كانی گرده‌چاڵ بگرێ، تانكه‌كان نزیكه‌ی (250)م له ده‌ربه‌نده‌كه‌وه به‌ره‌و لای گوندی حجران سه‌ركه‌وتن، بۆردومان ده‌ست رێژی دوژمن لای ڕۆژئاواوه كه‌وته سه‌ر گوندی حجران ... كوڕه ئازاكانی كورد پێشمه‌رگانه كه‌وتنه په‌لاماری پێچه‌وانه‌ی هێزه‌كه‌ی دوژمن له‌زنجیره چیای سپی تێكشكێنراو له سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ست به سه‌ر هه‌رسێ تانكه داگیرا، له چه‌ندین قۆڵه‌وه په‌لاماری پێشمه‌رگه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی ده‌ربه‌ندی كۆڕێ و زنجیره چیای (كانی گرده‌چاڵ) ده‌ستی پێكرد، هێزه‌كه‌ی له پیشه‌سازی بوو به‌سه‌رپه‌رشتی كاك عبدالله بوو وكاك تحسین كاوانی و مام شوان له گه‌ڵ كاكه سه‌ید كاكه یه‌كیان گرته‌وه و هه‌ر له ئاستی خۆیانه‌وه سه‌ركه‌وتن و پشتیان له هێزه‌كه‌ی دوژمن ستاند، له رۆكاری گوندی حجران و ده‌ربه‌ندی كۆڕێ له چوار شوێنه‌وه بۆی سه‌ركه‌وتن، شه‌ڕ درێژه‌ی كێشا تاكو نزیكه‌ی كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ له یادمه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا كاك كۆسره‌ت به هۆی جیهازی بچوكه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم بۆ ئه‌وه‌ی بچم لای شوێنكه بگوێزمه‌وه، تۆپ بارانه‌كه زۆر خه‌ست بوو له سه‌رمان له پڕێكا یه‌ك زنجیره هاوه‌ن له دوای یه‌كدا دایگرتین بوو به‌هۆی شه‌هید بوونی دوو تێكۆشه‌ر و چه‌ندین بریندار كه یه‌كێك له زامداره‌كان دكتۆر سه‌ردار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا به دووای شاره‌زامان دانار یه‌ك تانكمان گواسته‌وه ئێسالش به‌رچاومه‌وه كه چۆن كاك سه‌ید خدر و كاك تحسین حاجی به سه‌ر تانكه‌و سرودی سه‌ركه‌وتنیان ده‌وت به‌ره‌وه لای شه‌قڵاوه ده‌ڕۆیشتن.
له‌وێ چووم بۆ لای كاك كۆسره‌ت له سه‌ر گردۆڵگه‌ی پشت گوندی حجران ئه‌وه‌ی جاده‌ی كۆن و نوێ بازنه‌ی لێكردووه، خه‌ڵكی زۆر لێ بوو هه‌ر یه‌كه به چاوی به دووربین ته‌ماشای هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد كه چۆن په‌لاماری بۆ سه‌ر هێزه‌كه‌ی دوژمن ده‌با وه‌ڕقی پیرۆزیان به سه‌ر هێزه‌كه‌ی فاشییه‌كان دا ده‌باراند.
هاوزه‌مان وه‌فدی به‌ره‌ی كوردستانی له‌وێ چاوه‌ررشوانیان ده‌كرد كه‌ی رێگه ببێته‌وه كه كاك فه‌ره‌یدون و كاك فازل میران و كاك ئازاد به‌رواری و كاك مقدم دارا بوون... نماینده‌كانی ڕژێم له هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین وه ته‌ماشای شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرد كه،بۆ پێشوازی وه‌فده‌كه‌مان هاتبوون.. دوژمن به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی گشت سه‌نگه‌ره‌كان و ڕاونران هاواریان لێ هه‌ڵساو كه‌وتنه په‌یوه‌ندی كردن له‌رێگه‌ی جیهازه‌كه‌ی خۆمانه‌وه كه كاك سوڵتان دێهاتی پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ند به‌كاری ده‌هێنا... هێزه‌كانی دوژمن له به‌زین و ڕاكردن دابوون، پێشمه‌رگه له تۆمار كردنی سه‌ركه‌وتن دا بوو، ئه‌م داستانه پڕ شكۆیه به خوێنی گه‌شی (11) شه‌هیدو (37) بریندار تۆمار كرا.
حه‌سه‌ن كوێستانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18