riklam

ئێران.. له‌ 24 سه‌عات زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 01:45 PM - 2021-04-11
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 260 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د.سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 21 هه‌زار و 63 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 258 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سادات لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ تا ئێستا دوو ملیۆن و 70 هه‌زار و 141 كه‌س تووشبوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و 710 هه‌زار و 984 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕاشیگه‌یاند: 64 هه‌زار و 490 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket