riklam

ئێران.. ڕووداوێك له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ڕوویدا

جیهان 08:54 AM - 2021-04-11
.

.

وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕووداوێك له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ڕوویداوه‌ و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

به‌هرۆز كه‌مال وه‌ندی وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ ئاژانسه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-4-2021 ڕووداوێك له‌ به‌شی كاره‌بای وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ڕوویداوه‌ و تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

كه‌مال وه‌ندی ڕاشیگه‌یاندووه‌ ڕووداوه‌كه‌ی زیانی گیانی نه‌بووه‌ و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و دواتر ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له‌ باكووری پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵكه‌وتووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket