riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:29 AM - 2021-04-11
.

.

685: بەیعەتدانی خەلیفەی ئەمەوی عەبدولمەلیكی كوڕی مەروان بە موسڵمانان.

1814: ناپلیۆن پۆناپارت بۆ جاری یەكەم دەستبەرداری عەرشی دەسەڵات بوو.

1899: ویلایەتە یەكگرتووەكان كاروباری دوورگەكانی فلیپینی گرتە دەست لەبری ئیسپانیا.

1919: دامەزراندنی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی.

1951: سەرۆكی ئەمریكا (هاری ترومان) بڕیارێكی دەركرد بە لابردنی جەنەرال (دۆگلاس ماكارسەر) لەپۆستەكەی وەك سەرۆكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان لەجەنگی كۆریا و ئەوەش دوای پێشناری بەلێدانی چین بەموشەكی ئەتۆمی بەهۆی تەداخولی لەو جەنگەدا.

1956: حكومەتی فەرەنسی بڕیاریدا زیاتر لە 200 هەزار سەربازی یەدەك بنێرێت بۆ جەزائیر و ئەوەش بۆ سەركوتكردنی ئەو شۆڕشەی كە پەرەسی سەندبوو بە سەرۆكایەتی بەرەی رزگاریخوازی نیشتمانی.

1970: كەشتی ئاسمانی (ئەپۆلۆ 11) هەڵدرا بۆ ئاسمان.

1979: لابردنی سەرۆكی ئۆگەندی (عیدی ئەمین).

1982: دەستبەسەراگرتنی مزگەوتی ئەقسا لە لایەن كۆمەڵێك سەهیۆنیەوە بە سەرۆكایەتی مائیر كاهانا.

1986: كلكداری هالی چوو خولگەیەك كە دادەنرا بە نزیكترین خاڵ لە زەویەوە.

1990: رێكەوتننامەی ئەمریكی/سۆڤیەتی بۆ لەناوبردنی 8%ی ئەمباركراوی چەكی كیمیایی.

1990: گۆرباچۆف سەرۆكی یەكیەتی سۆڤیەتی جاران سیستەمی نوێی جیهانی راگەیاند كە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی (یەكیەتی سۆڤیەت).

1993: كابینەی  دووەمی  حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ لە لایەن پەرلەمانەوە متمانەی وەرگرت و دەستبەكاربوو, دوای دەست لەكاركێشانەوەی د.فوئاد مەعسوم  لە (17/3/1993ز)

1996: ئەردەن رێگەیدا بە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و پارتە كوردستانیەكان بە كردنەوەی بنكە.

2001: تا 13/4 زانكۆی سلێمانی  یەكەمین كۆنفرانسی گەشەپێدانی خۆی بەست.

2001: چین تیمی فڕۆكە سیخوڕیە ئەمریكیەكەی بەردا كە بە زۆر نیشتەوە دوای پیاكێشانی لەئاسماندا بە فڕۆكەیەكی جەنگی چینیدا.

2003: ڕزگاركردنی شاری موسڵ.

2003: خۆبەدەسەتەوەدانی هێزەكانی سوپای عیراق لەباشوری كوردستان بە پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمریكا كە بووە هۆی رزگاركردنی كەركوك و موسڵ و شارۆچكەكانی.

2003: بەپێی رێكەوتنی سێ قۆڵی كورد و توركی و ئەمریكی دوای هەرەس هێنانی رژێمی عێراقی هێزەكانی پێشمەرگە لەشاری كەركوكە كشانەوە دوای دوو رۆژ لە ئازادكردنی، بە راگەیاندنی سەركردایەتی پارتی و یەكێتی.

2004: كەوتنە خوارەوەی كۆپتەرێكی ئەمریكی لەنزیك (ئەبوغرێب).

2006: سەرۆكی ئێرانی (مەحمود ئەحمەدی نەژاد) رایگەیاند كە وڵاتەكەی سەركەتوو بووە لەپیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەكارهێنانی لە بواری مەدەنیدا و ئەو راگەیاندە هەڵای نایەوە لەجیهاندا.

2008: بەرپرسی نوسینگەی سەدر لەنەجەف كوژرا.

2008: كۆمسیاری فراوانكردنی یەكیەتی ئەوروپا داوای لەحكومەتی ئۆردوگان كرد پلانێك بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد دابڕێژێت.

2010: بە بڕی زیاتر لە 15ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر ڕێگای هەولێر-بەحركە كرایەوە.

2010: پەرلەمانی كوردستان لەماوەی 18پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی پەسەندكرد، كە تایبەتە بە تەرخانكردنی 9ملیاردینار بۆ حزب و ڕێكخراوەكان.

2010: سەرەتای دەسپێكی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و یاسادانان لە سودان لەیەكەمین هەڵبژاردنی فرەیی لەو وڵاتەدا دوای 24 ساڵ.

2010: مام جەلال سەركۆماری عێراق لەلایەن شا (عبداللە عبدالعزیز) پاشای سعودیە مەدالیای (شا عبدالعزیز)ی پێشكەشكرا.

2011: كردەی سەربازی كە بووە هۆی گرتنی سەرۆكی (كوت دیفوار)ی پێشوو (لوران گباگبو) و رادەستكردنی بە دەسەڵاتدارانی سەرۆكی هەڵبژێراو (حەسەن واتارا).

 

لەدایكبوون:

146: ئیمبراتۆر سیبتیمۆس سیفیروس، ئیمراتۆری بیست و یەكەمی رۆمانی.

1770: جۆرج كانیینگ، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.

1794: ئیدوارد ئیفریت، سیاسەتمەداری ئەمریكی.

1798: ماچیدونیو میلونی، زانای فیزیای ئیتالی.

1825: فردیناند لاسای، سیاسەتمەدار و ئابوریناسی ئەڵمانی.

1862: چارلز ئیفانس هیوز، سیاسەتمەدار و مافناسی ئەمریكی.

1884: بییرو جاهیر، شاعیر و وەرگێڕی ئیتالی.

1930: عەواتف رەمەزان، ژنە ئەكتەری میسری.

1936: ئەمینە رەشید، ژنە ئەكتەری مەغریبی.

1948: مارچیلو لیبی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.

1948: جیورجی یارتسیف، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی روسی.

1953: ئەندرو وایلز، زانای بیركاری بەریتانی.

1953: جای فیر هوفشتان، سەرەك وەزیرانی بەلجیكا.

1968: لیوبینكو درولوفیچ، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی سربی.

1968: رواد علیو، ژنە ئەكتەری سوری.

1980: یاریزانی تۆپی پێی یابانی.

1988: مەشاعیل عەقیل، ژنە پەخشكاری كوێتی.

1994: داكوتا بلو ریچاردز، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.

 

وەفات:

1554: (تۆماس ویات)ی كوڕ، یاخیبووی ئینگلیزی.

1856: خوان سانتاماریا، پاڵەوانی نیشتمانی كۆستاریكا.

1976: شێخ مەمدوح بریفكانی، شاعیری كورد، ساڵی 1911ز لە گوندی (بادێ)ی نزیك شاری دهۆك لەدایك بووە.

1987: مەلا ئاراس، لە 1960ز لەدایك بووە.

1991: جەمیلە عەلایلی، ژنە شاعیر و ئەدیبی میسری.

2005: لوسیان لۆران، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

2012: ئەحمەد بن بلە، سەرۆكی جەزائیر.

 

جەژن و بۆنەكان:

یادی ساڵانەی وەفاتی خوان سانتاماریا لە كۆستاریكا.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket