riklam

ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو چووه‌ پێشه‌نگ

جیهان 12:27 AM - 2021-04-11
.

.

له‌ خولی یانه‌كانی ئیسپانیاو له‌ یاری كلاسیكۆی خوله‌كه‌، ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ده‌ستهێناو پێشه‌نگی خوله‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی گرت .

یارییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڕی ٣٠ـی خولی ئیسپانیا بوو له‌ سه‌ر یاریگای ئالفریدیۆ دی ستیفانۆ ، خاوه‌ن یاریگه‌ توانی ٢-١ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی میوانداری بباته‌وه‌ .

گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له‌ رێگه‌ی كه‌ریم بنزێماو تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی تۆماركراو ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌ رێگه‌ی مێنگیزا نووسرایه‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ ریال مه‌درید به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ٦٦ خاڵ هاته‌ پله‌ی یه‌كه‌م و به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌ به‌ جیاوازی خاڵیك و كۆكردنه‌وه‌ی ٦٥ خاڵ .

 

PUKmedia به‌شی وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket