riklam

هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌رێت

عیراق 09:24 PM - 2021-04-10
.

.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی  په‌رله‌مانی عیراق  یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواركریه‌وه‌ و چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تێدا كرا، كه‌چی وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات هه‌وڵێك بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و یاسایه‌ و دووباره‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی، راشیگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌نه‌كان سود له‌یاساكه‌ی ئێستا وه‌ربگرێت پێویستی به‌ یه‌كریزی و دانانی و به‌رنامه‌ و پلانێكی تازه‌ هه‌یه‌.

ئه‌لمَاس فازل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ یاسای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی مانگی رابردوو  به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی  هه‌مواركرایه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌وانه‌ی داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ ده‌كه‌ن كه‌من، به‌ڵكو زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی ئێستای یاساكه‌ن به‌لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانه‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌قه‌ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ژده‌ بازنه‌وه‌ بۆ هه‌شتاوسێ بازنه‌ زیادكراوه‌، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی كاندیده‌كان له‌ سی ساڵی بۆ بیست‌وهه‌شت ساڵی كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆئه‌وه‌ی كورد سود له‌یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرێت‌و ده‌نگه‌كانی خۆی بپارێزێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌دابڕاوه‌كان پێویستی به‌ یه‌كریزی و دانانی و به‌رنامه‌ و پلانێكی تازه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی یاساكه‌ ده‌نگ به‌كاندید ده‌درێت نه‌وه‌ك لیسته‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پێویسته‌ به‌هه‌موولایه‌ك هانی ده‌نگده‌رانی كورد له‌ناوچه‌دابڕاوه‌كان بدرێت به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها حزبه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ كاندید بكه‌ن كه‌ جێگای متمانه‌ی ده‌نگده‌رانه‌ و ره‌چاوی لێهاتویی و تواناكانیان بكرێت .

PUKmedia هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket