riklam

ڤاكسینه‌ روسییه‌كه‌ ناكۆكی له‌نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا دروستكردوه‌

جیهان 08:09 PM - 2021-04-10
.

.

شارل میشیل، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا دانی به‌و ناكۆكییانه‌دا نا كه‌ له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌توانای به‌كارهێنانی ڤاكسینی "سپۆتنیك V" ی روسیا دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.

میشیل له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "Handelsblatt"ی ئه‌ڵمانی  رایگه‌یاندوه‌: هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌وروپا ئارامییان نامێنێت و حه‌ز ده‌كه‌ن ڤاكسینی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش فشاری زیاتر له‌سه‌ر سیاسییه‌كان دروست ده‌كات.

راشیگه‌یاندوه‌: هه‌موو حكومه‌ته‌كان هه‌وڵی خۆیان خستوه‌ته‌كار تاوه‌كو پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانیان له‌م بواره‌دا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

وتیشی: سه‌باره‌ت به‌ "سپۆتنیك V"، ناكۆكی و جۆرێك له‌هه‌ستیاری له‌نێوان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دروستكردوه‌.

میشیل بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌ راگه‌یاندوه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كان له‌ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا زیاد بكرێن، ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ هۆكار ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ببێته‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسین.


PUKmedia   ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket