riklam

جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرایه‌وه‌

عیراق 07:45 PM - 2021-04-10
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-4-2021، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و دواپێشهات و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان گفتوگۆكرا، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌م رووه‌وه‌ دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بڕه‌خسێت كه‌ گوزارشتی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران بێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی ئێستا و زامنكردنی سه‌قامگیری و ئارامی له‌ داهاتوودا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم كرا، ته‌ئكیدیشكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بودجه‌ له‌پێناو دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی ھاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بژێوی ژیان و مووچه‌ جێبه‌جێ بكرێت، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌درا كه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌رانه‌ بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستوور.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی كرا، له‌م رووه‌وه‌ ته‌ئكید له‌ یه‌كخستنی هێز و تواناكان و نزیكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی هێز و لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان كرایه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket