riklam

كازمی و ئه‌بوغه‌یت چه‌ند دۆسییه‌ك تاوتوێده‌كه‌ن

عیراق 05:53 PM - 2021-04-10
.

.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتی عیراق بۆ كۆتایی هێنان به‌جه‌نگ و ململانێیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن و پشتیوانیكردن له‌لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها لایه‌نگری گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریان بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و هانی لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كانیش ده‌ده‌ن بۆ گفتوگۆو وتووێژكردن.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-4-2021، مسته‌فا كازمی پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌فدی یاوه‌ری، له‌میانی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كان له‌گۆڕه‌پانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و پرسه‌ عه‌ره‌بییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌ جیاوازه‌كان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، كازمی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی گرنگی بوونی كۆمكارێكی عه‌ره‌بی چالاك و په‌ره‌دان به‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانێت خزمه‌ت به‌گه‌لانی عیراق و عه‌ره‌ب بكات، جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی لوتكه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات، بۆ پشتگیریكردن له‌رۆڵی زیاتری وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شداریكردنی له‌هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌دا. كازمی راشیگه‌یاند: عیراق پاڵپشتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان ده‌كات بۆ كۆتایهێنان به‌ جه‌نگ و ململانێیه‌كان له‌یه‌مه‌ن و پشتیوانی له‌ لوبنان ده‌كات له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی دۆخی دژواری وڵاته‌كه‌، هه‌روه‌ها لایه‌نگری ئه‌وه‌یه‌ سوریا بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو كۆمكاری عه‌ره‌بی و هانی هێزو لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كانیش ده‌دات بۆ گفتوگۆ، روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی رۆڵێكی گرنگی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ پێویسته‌ پێی هه‌ڵبسێت بۆ پته‌وكردنی لێكنزیكبوونه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ له‌نێوان وڵاته‌ هه‌رێمایه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی مێژووییان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كاندا.

له‌میانی دیداركه‌دا، كازمی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پرسی فه‌له‌ستین له‌پێشینه‌ی كاره‌كانماندا بمێنێته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌منیداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی سووره‌ له‌سه‌ر پشتیوانیكردن له‌هه‌وڵه‌كانی عیراق و هه‌روه‌ها ستایشی هه‌نگاوه‌ بوێرانه‌كانی حكومه‌تی عیراقی كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌رو وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی، هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و گیانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌ی عیراقی كرد كه‌ ده‌یگرێته‌به‌ر.

ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ.

PUKmedia راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket