riklam

عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

ئابوری 04:55 PM - 2021-04-10
.

.

عیراق هه‌وڵ ده‌دات سنوورداركردنه‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س بقۆزێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی زیادكردنی داهاتی وه‌زاره‌تی دارایی.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكرد، داهاتی نه‌وتی زیاد ده‌كه‌ن له‌ ڕێگه‌ی فراوانكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆیانه‌وه‌.

كه‌ریم خه‌تاب بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری گه‌ڕان و ده‌رهێنان له‌ عیراق ڕایگه‌یاندووه‌، زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌زرترین ئاستی داهاته‌ بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاسته‌خۆ دارایی گشتی عیراق پشتی به‌ داهاتی نه‌وت به‌ستووه‌.

زیادكردنی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانی دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك پڵه‌سه‌ كه‌ تیایدا ڕێگه‌ دراوه‌ به‌ زیادكردنی بڕی 350 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ له‌ بازاره‌كانی جیهاندا.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket