هه‌ولێر.. یه‌كه‌كانی كرێنشینان به‌ته‌واونه‌كراوی ماوته‌وه
ئابوری 04:47 PM - 2021-04-10.
ماوه‌ی زیاتر له نۆساڵه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستبه‌دروستكردنی نزیكه‌ی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشین كراوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و یه‌كانه ته‌واونه‌كراون.
مه‌حموود ئیسماعیل سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشیانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2012 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت له‌شاره‌كانی كوردستان درا، تاكو ئێستا 396 یه‌كه‌ی نشته‌جێبونی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ته‌واونه‌كراون .
وتیشی: لایه‌نی حكومه‌ت هۆكاری ته‌واونه‌كردنی ئه‌و یه‌كانه بۆ نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واوبوون، ئه‌وه‌ی ماوه خزمه‌تگوزارییه‌كانه، كه پێمانوایه به‌دابه‌شكردنی به‌شێك له‌خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بۆ PUKmedia وتی، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ته‌واوبكرێن كه رێژه‌ی سووده‌كانی به‌رزه بۆ هاووڵاتیان، له نێویشیان پرۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته جێبوون بۆ كرێنشینان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت كه له‌ساڵی 2012 ده‌ست به‌دروستكردن كراوه.
وتیشی: ئێستاش هه‌وڵده‌درێت له‌چورچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستان بڕێك پاره بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانبكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كرێنشین دابه‌شبكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه‌ش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه مانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه به‌ته‌واو نه‌كراوه‌یی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یه‌كه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیانی ماددی بۆ حكومه‌ت و به‌ڵێنده‌ره‌كان لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ده‌دات.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23