riklam

ته‌ندروستی عیراق ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌

عیراق 04:37 PM - 2021-04-10
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 126 هه‌زار هاووڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدایش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ مه‌ترسیدار دیاری كراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، كه‌ ئه‌مڕۆ 10-4-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ كۆی 40 ملیۆن هاووڵاتی عیراق، تا ئێستا نزیكه‌ی 126 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه‌، كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌راورد به‌ دانیشتوان، زۆر كه‌مه‌، روونیشیكرده‌وه‌، له‌ كاتی پێدانی ڤاكسین به‌ هاووڵاتیان، هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی تۆمار نه‌كراوه‌.

پێشتریش، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق، ڕ‌ایگه‌یاندبوو، تا ئێستا هاووڵاتیان وه‌ك پێویست سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕ‌ێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌، له‌ عیراقدا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ناوچه‌كانی مه‌دینه‌ سه‌در و كازمییه‌ و شه‌عب و شۆرجه‌ و سوقلغه‌زل له‌ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای به‌سڕ‌ه‌ و هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕ‌ووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی عیراق داده‌نرێن.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket