قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ داواكارییه‌كانی گه‌یانده په‌رله‌مان
جینۆساید 04:17 PM - 2021-04-10.
له‌سه‌ر بانگهێشتی قائیممقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌فدیكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زاكه‌یان كرد بۆ به‌دواچوونی كێشه حزمه‌تگوزاره‌كانی قه‌زاكه له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زاكه‌و به‌رێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه حكومیه‌كان و به‌شیك نوێنه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و به‌شێك له‌رێكخراوكانی تایبه‌ت به ئه‌نفال له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال كۆبونه‌وه .
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ژوان حمه‌ڕه‌ش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ئێمه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیداری چه‌مچه‌ماڵ هاتووین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی 18كه‌سی ئه‌مڕۆ به‌شێكمان له‌چه‌مچه‌ماڵ و به‌شێكمان له ئیداری گه‌رمیانه بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفال و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پیویسته‌و تائێستا نه‌كراوه به‌قه‌زاكه ئێمه كۆبووینه‌وه له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زاكه‌و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كان و به‌شێك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كێشه‌و گرفته‌كانمان وه‌رگرد به‌ڕاپۆرت نوسیمانه .
وتیشی به‌ئاماده‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم له 4/14له‌كۆبوونه‌یه‌كه‌دا دواكاری كێشه‌و گرفته‌كانی قه‌زاكه پێشكه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیكدا ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مه‌ماڵ رایگه‌یاند: له مانگی 3ئه‌م ساڵ له‌بینای مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نفال كۆبووینه‌وه كه 7خاڵ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی داده‌وه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌خۆشحالیه‌وه ئه‌مرۆ 4/10 وه‌فدیكی په‌رله‌مان كه له‌یه‌لان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ڕاسپێده‌ربوون .
وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكرانی سه‌ربه‌رز كۆبوونه‌وه دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌رێوبه‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالراوان به‌رێوبه‌ری مۆنۆمێنتی ئـه‌نفال كۆبوونه‌وه گوێیان كرد له‌كێشه‌و داواكاریه‌كانی قه‌زاكه .
وتیشی: داواكارییه‌كی دیكه‌مان ئه‌وه بوو كه له 4/14 په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی وه‌زیره‌كانی شاروانی و شه‌هیدان و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌كان بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پێدوایستیانه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی په‌یوندی به‌و وه‌زیره‌نه‌وه هه‌یه بۆ جێبه‌جی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ربه‌كرێت.
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ خاڵێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌وه بكات داوا له‌حكومه‌ت بكات ڕووفاتی ئازیزانمان له‌خوارو ناوه‌ڕاستی عیراق به‌گه‌ڕێنێته‌وه چه‌مچه‌ماڵ كه 171 ڕووفاته كه ئێمه له‌ساڵی 2019ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆی كردوه .
هه‌روه‌ها خاڵیكی تر ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕه‌سمی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك پایته‌ختی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان بناسێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: جێی خۆیه‌تی كه زۆرسوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ین كه بۆ یه‌كه‌مینجار لێژنه‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی قه‌زاكه‌مان كرد بۆ به‌دواچوونی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان سوپاسی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان كردین.
سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چۆونی مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال له 4/14 قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕووبه‌رووبونه‌ی كۆرۆنا وا رێككه‌وتین هیچ چالاكیه‌ك ئه‌نجامنه‌دارێت ته‌نیا له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌ژێر رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان تاجه گوڵینه دانرێت هیچ كۆڕ‌و سیمینار وچالاكیه‌یه‌كی دیكه ناكرێت .
PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی / چه‌مچه‌ماڵ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24