riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق به‌ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش هه‌نگاو ده‌نێت

عیراق 02:43 PM - 2021-04-10
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-4-2021، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ د.فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماده‌بوو، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا كه‌ رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی په‌تای كۆرۆنا و پێویستی یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ھه‌روه‌ھا پشتیوانیكردن له‌ ھێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری و هاریكاری ئابووری و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی عیراق به‌ئاڕاسته‌ی پشتیوانییه‌ له‌ دیالۆگی جددی له‌ پێناو یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و په‌ره‌پێدانی هاریكاری بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ئاسایش و ئارامی عیراق، ھاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی هاریكاری بازرگانی و ئابووری و پشتیوانیكردن له‌ ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان، ھه‌روه‌ھا باسی له‌ گرنگی رۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ رێگه‌ی ھێنانه‌كایه‌وه‌ی ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌شی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ورده‌كاریه‌كی ته‌واوی له‌ باره‌ی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی خسته‌ ڕوو بۆ به‌هێزكردنی هاریكاری عه‌ره‌بی و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ حكومه‌تی عیراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و ئاسایشی ھاووڵاتیانی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket