riklam

دڵزاری شاعیر كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 02:13 PM - 2021-04-10
.

.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دڵزاری شاعیر له‌ ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

دڵزاری شاعیر ناوی "ئه‌حمه‌د مسته‌فا محه‌مه‌د"ه‌و،  له‌ ساڵی 1920 له‌ كۆیه‌ هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌و ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری شیعرو ئه‌ده‌بدا خزمه‌تێكی زۆری به‌ بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كورد كردووه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-4-2021، له‌ ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر له‌ ته‌مه‌نی (101) ساڵی كۆچی دوایی كرد

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی دڵزاری شاعیر:
ناوی ته‌واوی: ئه‌حمه‌د مسته‌فا محه‌مه‌د، له‌ رۆژی 8/1/1920 له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، نازناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و پێی ناسراوه‌،‌ به‌رله‌وه‌ی بچێته‌ خوێندنگا باوكی شیعری فارسی بۆ كردۆته‌ كوردی، له‌ ساڵی 1927 له‌ته‌مه‌نی (7) ساڵیدا باوكی ناردویه‌تیه‌ لای (مه‌لا ئه‌سعه‌د) و له‌وێ فێری نووسین و خوێندن بووه‌، له‌ ساڵی 1929 چووه‌ته‌ خوێندنگای سه‌ره‌تایی له‌ كۆیه‌، له‌ ساڵی 1937 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار خوێندنگای ناوه‌ندی له‌ كۆیه‌ كراوه‌ته‌وه‌ چووه‌ته‌ خوێندنگای ناوه‌ندی، له‌ ساڵی 1940 یه‌كه‌م شیعری نووسیوه‌، له‌ شوباتی 1943 بووه‌ به‌ سه‌رباز بۆ ته‌واو كردنی خزمه‌تی سه‌ربازی، به‌مه‌ش وازی له‌ خوێندن هێنا، له‌ ساڵی 1943 له‌ شاری به‌غداد ژیاوه‌، له‌ ساڵی 1944 چووه‌ته‌ شاری به‌سره‌ و دواتر گه‌ڕاه‌ته‌وه‌ بۆ شاری كۆیه‌، سه‌رجه‌م شیعره‌كانی له‌ دیوانی ئه‌حمه‌د دڵزاردا كۆكراونه‌ته‌وه‌، بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌ دووتوێی كتێبێكدا به‌ ناونیشانی (بیره‌وه‌ریه‌كانی رۆژانی ژیانم) چاپكراوه‌، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی ده‌زانێ، به‌شێكی زۆری ژیانی له‌ به‌ندیخانه‌كان و پێشمه‌رگایه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و غوربه‌ت بووه‌، پتر له‌ (15) پانزه‌ ساڵ له‌ماڵ و منداڵه‌كانی دابڕاوه‌، دڵزاری شاعیر به‌ پێی ده‌قێكی شیعری خۆی مێژووی خۆی گێراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێ:
هه‌شتی یه‌كی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌ت و دوو

حه‌فتا و دوو ساڵی ره‌به‌ق له‌ ته‌مه‌نم ته‌واو بوو

وه‌ك كه‌سانێكی ئازاد، ژینی ئاسایی نه‌ژیاین

دوای به‌ندی و پارتیزانی ئێستاش وا له‌ غوربه‌تاین

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌ی سه‌به‌رزی و شانازییه‌

سه‌رشۆرنه‌كردنمان و خه‌بات و گیانبازیی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket