riklam

كۆبوونەوە

بیروڕا 12:33 PM - 2021-04-10
.

.

لە هەستی وەفایی و درووستكردنی ڕیز و كۆكردنەوەی قسەكەران و ئاو خواردنەوە، زیاتر شتی تری تیا باسبكرێت ئەوە پێویستە بكرێت. كۆبونەوە گرنگە و سودی خۆی هەیە هەم بۆ ئاشتبوونەوە و نوێبوونەوە وە هەم بۆ ڕوونكردنەوەی خاڵی نوێ. لە هەموو ڕێكخراوێكدا، كۆمەڵگایەكدا، نیشتمانێكدا،...هتد. كۆبوونەوە بەشێكی سەرەكیە بۆ نوێبوونەوە و خستنە ڕووی ئەو بەشە گرنگانەی كە كاری لەسەر دەكرێن و ئەنجام دەدرێن. یان لەسەر ئەو سیاسەت و ڕێبازە نوێیانەی كە پێویستە بخرێنە بەرنامەی ڕێكخراوەكە، كۆمەڵگاكە، نیشتمانەكە،...هتد. لە داهاتودا. بەشداربوانی ناو كۆبونەوەكە زۆر شت لەیەكەوە فێر دەبن و سەركردەی كۆبوونەوەكە بابەتی نوێی لەلایەو زیاتر لەهەموان دەدوێت.

 كۆبونەوەی شوێنە دامەزراوەكان وبەشە ئیداریەكان زیاتر گەیاندنی زانیاریە بە كارمەنەكان و   پێدانی فۆرم و كاغەز كە شتەكانیان لەسەر بنووسن یان پڕیان بكەنەوە. ئەم جۆرە كۆبوونەوانە سودێكی ئەوتۆیان نیە و زۆر جار كارمەندەكان بە نابەدڵی و بەبی هیچ سۆزێكەوە بەشدار دەبن. هەندێك لەو كۆبونەوانە دەكرێن بۆ ئەوەی بڵێن كۆبونەوە كراوە. ئەمانە كوشتنی كاتی بەشداربوانە.

هەندێك جاریش دەوترێت كۆبوونەوە لە پێناو كۆبوونەوە. ئەمەش بۆ كەمكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێیە لە ناو كەس و كۆماڵگاداو سودی كەم مەودای هەیە تاوەكو خەڵكی تێدەگەن لە كوێدا شتەكان چەقبەستوون.

 كۆبونەوەی كاریگەر ئەوانەن كە زۆر گران نیە ڕێكبخرێت و ئەنجامی باشی هەبێت بەس پێویستی بە كارامەیی و پێكهاتەیی هەیە. كۆبوونەوەی كاریگەر ئەجێندای تایبەت، یان كراوەی هەیە و ئامانجەكانی خۆی دەپێكێت وكواڵێتی باشی دەبێت و لە كار و چالاكی كەسەكاندا و یەككرتووی بە تیماكانەوە دیار دەبێت. سەركردەی كۆبونەوەكەش  شاهانە دەردەكەوێت و بەهاكانی دەدرەوشێنەوە.

پرسیارەكان ئەوەیە؛ بۆ پێویستان بە كۆبوونەوەی كاریگەر هەیە؟ وە چۆن كۆبوونەوەی كاریگەر 

بەڕێوەدەبرێن؟

بۆ كۆبوونەوەی كاریگەر زۆر پێویستە؟

كۆبوونەوەی كاریگەر بەرهەمهێنەرە، گشتگیرە، وە پڕ هاوكارییە. ئەش لیرەدا حەوت خاڵی تر كە سەركردەوە و كەسەكانی كاری بۆ بكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی كاریگەر. 

درووستردنی پەیوەندی پتەو....

ئاسانتردەبێت بۆ پەیوەندیەكان كە بەشداربوان بە گەرم و گوڕی و بەقووڵی یەكتر بناسن و لەیەكتر تێبگەن. كەدێتە سەر ئەنجام دانی كارەكان، هەمو بە ڕۆحی هاوكاری بەرەو پیری دەچن و كەس خۆی بە گەورەتر و زلهێزتر نازانێت. 

 

درووستبوونی یەكڕیزی...

هەندێك كۆبونەوە باشترە نەكرێت و بە نامە زانیاریەكان ئاڵوگۆڕ بكرێن. بەس كۆبوونەوەی كاریگەر كفتوگۆی زۆری تیادا دەكرێت و ئەنجامەكانی یەك دەنگ دەبن و بە یەكڕیزی بەشداربوان لە كۆبوونەوە دێنە دەرەوە. 

 

یاریدەدەرە بۆ گەیاندن بە بڕیارەكان لە كاتێكی كەمدا...

كۆبوونەوەی كاریگەر ئەوەیە كە دەگەن بە بڕیارەكان و چارەسەر دادەنێن بۆ هەموو گرفت و كێشە گەورەكان. كەسەكان و ئامادەبوان دەبنە هەوێنی چارەسەركردن و گەیاندنی بە بەشەكانی خوارتری دوای خۆیان. لێرەوە زانیاریەكان باشتر و خێراتر دەگوازرێنەوە بۆ هەموو دام و دەزگاو بەشەكانی تر بۆ كاركردن و ئیش لەسەكردنیان  و گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی. 

 

 گشتگیری بەرزدەكاتەوە....

لە گۆبوونەوەی كاریگەردا هەموو كەسەكان یەكسان سەیر دەكرێن و كاتیان دەدرێتێ  بدوێن و سەرنجەكانی خۆیان بخەنە پێش بەشداربوان. كەلتورێكی پڕ ویژدان و تەبایی دەبێت لە نێون بەژداربواندا.

 

ڕێگە خۆشكەردەبێت بۆ بیركردنەوەی داهێنەرانە و نوێگەری....

لە كۆبوونەوەی كاریگەردا  بەشداربوان وەك داهێنەر وبە هۆشێكی نوێگەرییەوە دەدوێن و شتی بەكەڵ و نوێیان  پێیە. كەسەكان بەئامانجەوە دەدوێن و دەزانن چی دەڵێن. ڕۆشنایی لەو دیوی تونێلەكەوە دەبینن و هەموو كات گەشبینن لە باسەكانیاندا.

 

ناوەندێكە بۆ كاردانەوە وباشتربوونی بەردەوام...

كۆبوونەوەی كارێگەر دەبێتە چەناڵێك بۆ فیدباك و كاردانەوە و پێشكەوتنی بەردەوام. وەڵامی پرسیارەكان دەدرێنەوە و گفتوگۆی كراوەو ڕاشكاوانە ئەنجام دەدرێن. كەسەكان لە یەككترییەوە فێر دەبن و بەبەردەوامی بۆ خۆپێشكەوتن كاردەكەن. لە كۆبوونەوەی كاریگەردا، كارە خراپەكان باسدەكرێن و بەشێوازی تر دادەڕێژرێنەوە بۆ ئەوەی دووبارە هەڵەكان نەكرێنەوە.گوێدەگیرێت لە  كەسە بەئەزموونەكان.

 

بەشداریپێكردنی بەشداربوان....

 

كاتێك كەسەكان و بەشداربووان كە دەزانن گوێیان لێدەگیرێت و وشەكانیان بە ڕەهەند وەردەگێرێت بەشداری زیاتر دەكەن و گەرمتر بە پیر داواكانەوە دەچن. ئامانجەكان دەبن بە هی هەموان و بەیەك ڕۆح كاریان لەسر دەكرێت. كەسەكان خۆیان بە خاوەنی بیرۆكەكان دەزانن و بە هەمان ڕۆحییەتەوە دای دەبەزێنن بۆ كەسەكانی خوار خۆیان و تیمەكانی تریش. ئەمەش هەوڵدەردەبێت كە هەموو بگەن بە ئامانجەكان.  

نووسینی.. عەبدوڵا مودەڕیس

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket