riklam

ئـەمــڕۆ لـە مــێـژوودا

جیهان 09:39 AM - 2021-04-10
.

.

رووداوەكان:

1657: توكوگاوا میتسوكونی پەیمانگای ئازادیخوازی دامەزراند لە ئیدو و میتو و دەستیكرد بە نوسینەوەی مێژووی یابان.

1912: كەشتیەكەی تایتانیك بەناو دەریای (ئامپتۆن) لە ئینگلتەرە بەرەو نیۆیۆرك بەڕێكەوت كە (2340)هاوڵاتی هەڵگرتبوو، لەئەنجامی بەركەوتنی لەگەڵ چیایەكی بەستەڵەكی بەفری تێكشكاو بووە هۆی گیان لەدەستدانی (1640)كەس لە هەڵگرانی و تەنها (700)كەس ڕزگاربوون.

1941: هێزەكانی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی فیلد مارشال ئیرفین رۆمڵ سەركەوتوو بوو لە گرتنی شاری (سرت) لە لیبیا و هێزەكانی بەریتانیای دەركرد.

1946: ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردن لە یابان دوای جەنگی دووەمی جیهانی، ئەنجامەكەشی دەرچوونی 39 ئافرەت بوو.

1957: حكومەتی ئەردەنی بە سەرۆكایەتی سولەیمان نابلسی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە مەلیك حسێن كرد بەهۆی را جیایی سەبارەت بە دانەپاڵی پەیمانی بەغداد لە نێوانیاندا.

1959: هاوسەرگیری وەلی عەهدی یابانی ئەمیر (ئەكیهیتۆ) لە (میچیكو شودا).

1960: ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا یاسایەكی شارستانی دەركرد كە نیشانەیەكی گرنگ بوو بۆ تێكۆشانی زنجیەكان لە پێناو گەشتن بە هەموو مافەكان و سەربەستیەكان بەو پێیەی كە ئەوانیش هاوڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانن.

1966: ونكردنی ناوی دە هەزار هاوڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستان لە ناو تۆمارەكانی دەوڵەتی سووریا كە لە ئەنجامدا بی ناسنامە مانەوە.

1970: گۆرانیبێژ (بول مكارتنی) جیابوونەوەی خۆی راگەیاند لە تیپی (بیتزل).

1972: ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكیەتی سۆڤیەت و حەفتا وڵاتی تر پەیماننامەی نێودەوڵەتیان مۆركرد بۆ قەدەغەكردنی چەكی بایۆلۆجی و میكرۆبی.

1988: تەواوبوونی كارەكانی پردی (سیتو ئوهاشی) كە هەردوو دوورگەی (هونشو) و (شیكوكو)ی بەستەوە بە یەكەوە، كە بە درێژترین پردی دوانی دادەنرێت لە جیهاندا بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەر پێكەوە.

1993: 10 و 11ی مانگ، مام جەلال لەگەڵ ئۆجەلان كۆبۆوە بۆ وتووێژ لە بارەی بەردەوامبوونی ئاشتی لەگەڵ توركیادا.

1997: دادگای ئەڵمانی لەبەرلین، ئێرانی بە كوشتنی شەهیدانی میكۆنۆسی تاوانباركرد، یەكی لەوانە (د.سادقی شەرەف كەندی) بوو، سەرۆكی حدكا.

1998: مۆركردنی رێكەوتننامەی (بلفاست) لە نێوان حكومەتی بەریتانی و كۆماری ئیرلەندە و حیزبەكان لە ئیرلەندەی باكور.

2003: تیرۆركردنی سەركردەی شیعە (عەبدولمەجید خوئی) لە (سەحن حەیدەری) لە شاری نەجەف.

2003: رزگاركردنی شارەكانی كەركوك، خانەقین، مەخمور، بەعشیقە، قەراج، كەندنیاوە، پردی، جەلەولا، توزخورماتو، دوبز، گوێر.

2003: دوای ڕزگاركردنی كەركوك توركیا ناڕەزایی دەربڕی و ڕایگەیاند نابی هێزی پێشمەرگەی كورد لە كەركوك بمێنێتەوە.

2004: دوای كۆتایی هاتن بە كۆنگرەی سێیەمی حیزبی شیوعی كوردستان لە سلێمانی سەركردایەتی نوێی حیزبی ناوبراو هەڵبژێرا.

2009: راگەیاندنی بردنەوەی سەرۆكی جەزائیری (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) بۆ ماوەی سەرۆكایەتی نوێ، دوای بەدەستهێنانی 90,24%ی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكاندا كە رۆژی پێشتر ئەنجامدرا، و ئەمینداری گشتی حیزبی كرێكارانی جەزائیری (لویزە حەنون) بوو بە دووەم بە رێژەی 4,22%ی دەنگەكان.

2010: تێكشكانی ئەو فڕۆكەی كە سەرۆكی پۆڵەندە (لیخ كاچینسكی) هەڵگرتبوو لە كاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی لە نزیك فڕۆكەخانەی شاری (سمولیسنك ئوبلاست) لە روسیا كە بووە هۆی وەفاتی هەموو هاوارەكانی و لە نێویشیاندا ژنەكەی.

2010: لە ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیاندا سەرۆكی پۆڵەندە و خێزانەكەی و دەیان بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

 

لەدایكبوون:

1512: مەلیك جیمسی پێنجەم، مەلیكی ئوسكوتلەندە.

1887: برنارد هوسای، زانای فزیۆلۆجیای ئەرجەنتینی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1947ز.

1917: رۆبەرت ودرود، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1965ز.

1927: مارشاڵ نیرنبیرگ، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1968ز.

1929: ماكس فون سیدو، ئەكتەری سویدی.

1932: عومەر شەریف، ئەكتەری میسری.

1940: نەوال ئەبو فتوح، ژنە ئەكتەری میسری.

1945: مەها ساڵح، ژنە ئەكتەر و دەرهێنەری سوری.

1952: ستیفن سیگال، ئەكتەری ئەمریكی.

1959: سەمیر ناسر، ئەكتەری سعودی.

1973: رۆبەرتۆ كارلۆس، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1976: سەبا موبارەك، ژنە ئەكتەری ئەردەنی.

1981: می نور شەریف، ژنە ئەكتەری میسری.

1982: شیلەر لای، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1984: ماندی مور، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی.

1986: فرناندۆ غاغو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1986: فینسینت كومبانی، یاریزانی تۆپی پێی بەلجیكی.

1990: لولینها، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1990: بین ئەموس، گۆڵچی تۆپی پێی ئینگلیزی.

 

وەفات:

1585: پاپا گیگۆریۆسی سیانزەهەم، پاپای كەیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.

1931: جەبران خەلیل جەبران، شاعیری ئەمریكی بە نەژاد لوبنانی و یەكێك لە شاعیرانی تاراوگە.

1973: كەمال ناسر، شاعیر و تێكۆشەری فەلەستینی.

1973: كەمال عدوان، سیاسەتمەداری فەلەستینی.

1973: ئەبو یوسف نەجار، سیاسەتمەداری فەلەستینی.

1979: نینو روتا، مۆسیقاری ئیتالی.

1985: عبد الخالق مەعروف لە هەولێر، لە ساڵی 1935ز لەدایك بووە.

1992: بیتەر میچل، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1978ز.

2003: عەبدولمەجید خوئی، پیاوی ئاینی شیعی عێراقی.

2006: محەمەد فیتوری، سیاسەتمەدار و مافناسی تونسی.

2007: نەوال ئەبولفتوح،ژنە ئەكتەری میسری.

2009: سەید رازی، ئەكتەر و دەرهێنەری میسری.

2010: لیخ كاچینسكی، سەرۆكی پۆڵەندە.

 

جەژن وبۆنەكان:

رۆژی ولیام ئوكامی.

PUKmedia  حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket