riklam

د.تەھا حەمەئەمین: کێشەی دانپێدانانی زانکۆکانی ھەرێم لەلایەن عێراق چارەسەرکراوە

عیراق 10:19 PM - 2021-04-09
.

.

زۆربەی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیانپێدانراوە و تەنھا زانکۆی گەرمیان ماوە ئەوەش بەھۆی بوونی چەند کۆلێژێکی لە ناوچە جێناکۆکەکان.

"د.تەھا حەمەئەمین" بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەرنامەیەکیان بۆ داپێدانانی زانکۆکانی ھەرێم لەلایەن حکومەتی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆکانی ھەرێم لەگەڵ زانکۆکانی تری عێراق داڕشتووە.

وتیشی، دوای ھەوڵەکانیان کێشەی دانپێدانانی زانکۆکانی ھەرێم لەلایەن عێراق چارەسەرکراوە، تەنھا چەند زانکۆیەک ماوە و دوای دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، جارێکی تر ھەوڵەکانیان بەگەڕدەخەنەوە بۆئەوەی بەتەواوی کێشەی زانکۆکان چارەسەر بکرێت و ھەموو زانکۆکانی ھەرێم دانیان پێدابنرێت، تا ئێستاش زانکۆکانی "پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ھەولێر و زانکۆی ھەڵەبجە و راپەڕین و سۆران و زاخۆ" دانپێدانانیان بۆ کراوە، بەڵام زانکۆی گەرمیان بەھۆی ئەوەی چەند کۆلێژێکی ئەو زانکۆیە دەکەونە سنوری ماددەی ١٤٠ دانپێدانانی دواکەوتوە.

جەختیشیکردەوە، دوای دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەوڵەکانیان بۆ دانپێدانانی زانکۆی گەرمیانیش دەستپێدەکەنەوە، لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقیش سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆکی کردووە و چاوەڕوانی دانپێدانانی ئەو زانکۆیەن.

PUKmedia کوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket