riklam

كۆشكی بێكینگهام كۆچی دوایی شازاده‌ فیلیپ راده‌گه‌یه‌نێت

جیهان 03:45 PM - 2021-04-09
.

.

شازاده‌ فیلیپ، شازاده‌ی ئێدینبێرگ، هاوژینی شاژن ئیلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، له‌ ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
 
كۆشكی بێكینگهام كه‌ كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیایه‌، كۆچی دوایی شازاده‌ فیلیپی راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی بێكینگهام هاتووه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ شازاده‌ فیلیپ له‌ كۆشكی ویندسۆر به‌ ئارامی كۆچی دواییكردو خێزانی شاهانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
 
شازاده‌ فیلیپ له‌ 10ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی1921 له‌ دوورگه‌ی كۆرفو له‌ رۆژهه‌ڵاتی یۆنان له‌دایكبووه‌و له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1947وه‌ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئیلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا پێكهێناو، .شازاده‌ فیلیپ و شاژن ئیلیزابێس خاوه‌ن چوار منداڵن؛ شازاده‌ چارلس، شازاده‌ی وه‌یڵزه‌و ته‌مه‌نی 72 ساڵه‌؛ شازاده‌ ئانه‌، ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌، هه‌روه‌ها شازاده‌ ئاندروو، شازاده‌ی یۆرك ته‌مه‌ن 61 ساڵانه‌ و چواره‌م منداڵیشیان شازاده‌ ئێدواردی ته‌مه‌ن 57 ساڵانه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket