riklam

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌: نه‌فره‌ت له‌رژێمی به‌عس

جینۆساید‌‌ 03:10 PM - 2021-04-09
.

.

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی دژ به‌ هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤایه‌تیه‌كان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كۆتایی هات به‌ ده‌سه‌ڵاتی زۆرداری به‌عس كه‌ سیاسه‌ته‌ قیزه‌ونه‌كانی بووه‌ هۆی  قه‌تڵ و عام كردنی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سیڤیل و خاپور كردنی لانه‌و مه‌ئواكـــانی گه‌لی كورد به‌ گشتی به‌ به‌رچاو هه‌موو به‌ناو پارێزه‌رانی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاواته‌ خواز بووین بنه‌بڕی ئه‌و پراكتیزه‌ كردنی جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نه‌ بكرێت، به‌ڵام مه‌خابن چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕ ناكات له‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌مان تاوان و به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كــان كه‌ دیسان هاووڵاتی بێ تاوان ده‌كرێنه‌ ئامانج.
بۆیه‌، لێره‌وه‌ ده‌ڵێین نه‌فره‌ت له‌ سه‌رجه‌م ڕژێمه‌كانی به‌عس و پشتیوانانیان كه‌ به‌رده‌وامن له‌قه‌ڵاچۆ كردنی گه‌لانیان.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش نه‌وی ده‌كه‌ین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌لی كورد و قوربانیان ده‌ستی به‌عس و هاوشێوه‌كانیان..
 
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌


PUKmedia تایبه‌ت

01.jpg

02.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket