riklam

گوزه‌رێك به‌ناو بازاڕی هه‌ولێردا

هەمەرەنگ 10:09 AM - 2021-04-09
.

.

هه‌ركه‌سێك پاشنیوه‌ڕوان روو له‌ناوشاری هه‌ولێر بكات له‌ ژێر دیواری گۆڕستانی كۆنی ته‌نیشت بازاری نیشتیمان یا شه‌قامی باتا یا پێش بانكی رافیده‌ین ،چه‌ند ژنێكی گه‌نج و به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك دوومنداڵی ساواوهه‌راش كه‌زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن ده‌بینن ، كه‌ سواڵ ده‌كه‌ن و له‌رێبواران ده‌پارێنه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان پێ بده‌ن. ئه‌و دیارده‌یه‌ ،دیارده‌یه‌كی ناشیرین و نه‌گونجاوه‌ كه‌ ده‌زگایه‌كی حكومی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات نازانرێت ئه‌و سواڵكه‌ره‌ عه‌ره‌بانه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون .

ناوخۆی كوردستان سواڵكه‌ری كه‌مه‌و هاووڵاتیانیش زۆردڵگرانن به‌وشێوه‌ سواڵكردنه‌ 10 جار سواڵكه‌ره‌كه‌ هاوار ده‌كات خاترئه‌ڵڵا تاخرابوك ،بۆپێدانی 250یا500 دینار.

دایكی یادگار كه‌ هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی هه‌ولێره‌ بۆ PUKmedia وتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ سه‌ردانی بازاڕ ده‌كه‌م بۆكڕینی پێداویستی، ده‌بینین چه‌ندین ژن به‌منداڵه‌وه‌ له‌بازاڕ رێ له‌ هاووڵاتیان ده‌گرن و ده‌پاڕێنه‌وه‌ بۆ250 دینار له‌ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری و دڵته‌نگی ده‌كه‌م وپرسیارده‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و ژنانه‌ كه‌سیان نه‌بێ سه‌رپه‌رشتیان بكات .

هه‌روه‌ها مامۆستا محه‌مه‌د غه‌ریب له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی، سواڵكردن دیاره‌یه‌كی ناشیرینه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا هه‌ژاره‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌ویش نه‌بونی سستمێكی دادپه‌روه‌ریه‌ ،جیاوازی نێوان چین وتوێژه‌كان زۆره‌ واده‌كات ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار زۆربێت، له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی و تایبه‌تی ئاماری ته‌واویان نیه‌ له‌باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریی ،ئه‌وانی سواڵده‌كه‌ن چه‌ندجۆرێكن ،یه‌كه‌م، قه‌ره‌جه‌كان به‌تایبه‌تیش ژنه‌كانیان ئه‌وانه‌ ته‌نیا سواڵ له‌ ناوگه‌ڕه‌كه‌كانی شار ده‌كه‌ن ،دووه‌م، ئه‌وسواڵكه‌رانه‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی شار سواڵده‌كه‌ن جۆراوجۆره‌،پیاو،ژن،منداڵه‌ ،هه‌ندێكیان خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت و ئه‌ركی ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌ لێیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.


PUKmedia سه‌باح شوكر/ هه‌ولێر

170354988_277843530474405_5194761791034077531_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket