کەجەکە:مامۆستا برایم ئەحمەد قوتابخانەیەکی مەزنی سیاسەت بوو
ی.ن.ک 08:58 PM - 2021-04-08.
كەجەكە، پەیامێكی بەبۆنەی یادی ٢١ ساڵەی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد، بڵاو كردەوە و تێیدا پەیمانی بەدیهێنانی ئاواتەكانی كۆچكردوو، دەدات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)یە:
“له ٢١ مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی شۆڕشگێڕ، سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌دیب، نووسه‌ر و ڕۆشنبیری مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ یادی ئه‌و تێكۆشه‌ره ماندونه‌ناسه‌ی كوردستان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن و په‌یمانی خۆمان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زنی سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕی و ئه‌خلاق و كوردایه‌تییه كه توانی له چه‌مك و بیروبۆچوون و كرداردا، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی له باشووری كوردستاندا بهێنێته ئاراوه و پێشه‌نگایه‌تی بۆ نوێبوونه‌وه و پێشكه‌وتن بكات له زیهنییه‌ت و سیاسه‌تی كوردیدا.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له دژی هێزه داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستان خه‌بات و تێكۆشانی ده‌كرد، به بوێرییه‌وه له دژی زۆر چه‌مكی كلاسیك و باوی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای كوردی تێكۆشانی بێوچانی به‌ڕێوه‌برد و توانی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدات له كۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی كوردیدا.
هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی ئه‌ودا بوو كه ژنان و گه‌نجان و رۆشنبیران و چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای كوردی له باشووری كوردستان به‌شدارییان له خه‌باتی ئازادیخوازی و نه‌ته‌وه‌ییدا كرد. ئێستاش شوێنپه‌نجه‌ی ئه‌و گۆڕانكاری و نوێگه‌رییانه‌ی كه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشه‌نگایه‌تی بۆ كردووه، له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای كوردیدا دیاره.
ره‌هه‌ندێكی گرنگی دی له تێكۆشانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، تێپه‌ڕكردنی چه‌مكی پارچهگهرایی و له‌به‌رگرتنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كانگیره بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان. هه‌ربۆیه، له گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دی كوردستان په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی پێشخستووه و هاوكار و پشتیوان بووه. به تایبه‌ت تێڕوانین و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و سه‌باره‌ت به خه‌باتی ئازادیخوازی له باكووری كوردستان وه‌ك مانیفێستۆیهكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه و رێنشانده‌ری هه‌ر هێزێكی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و ئازادیخوازه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دۆستایه‌تی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌ن ره‌هه‌ندی قووڵی مێژوویی و كه‌لتووری و رۆشنبیرییه و ده‌سكه‌وتی زۆر گرنگی بۆ گه‌لی كورد هێناوه‌ته ئاراوه كه گرنگترینیان دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌م وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و هه‌م وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێشه‌نگ و رچه‌شكێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی گه‌لی كوردستانه. له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا كه هه‌ر چواربه‌شی كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشی داگیركه‌راندایه و رووبه‌ڕووی ئه‌زموونی مێژوویی و چاره‌نووس ساز بوونه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بیر و بۆچوونه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قاڵبوونه‌وه له چه‌مك و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌ودا ده‌بێته به‌رچاوروونی و هێزی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه و ئاسته‌نگییه‌كان.
ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان، خۆمان به درێژه‌پێده‌ری رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌زانین و به‌رده‌وام گرێدراوی هه‌ست و هه‌ڵوێستی دۆستی و هاوڕێیه‌تی ئه‌وین له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا. له كۆتاییدا، جارێكی دی یاد و بیروه‌ری مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و به‌ڵین و په‌یمان ده‌ده‌ین كه تا به‌دیهاتنی خه‌ون و ئاواته‌كانی مامۆستای هێژا و بلیمه‌ت درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین.”
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26