riklam

وه‌زیری كۆچ و سه‌رۆكی باڵای دادوه‌ری داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

عیراق 06:44 PM - 2021-04-08
.

.

ئیڤان جابرۆ، وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی نیسانی 2021 له‌گه‌ڵ د.فائق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌به‌غدا كۆبوه‌وه‌، مه‌به‌ستیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ گیراونه‌ته‌به‌رو په‌یوه‌ستن به‌ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی میكانیزمی خه‌رجكردنی قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن و ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كۆچ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌، ئیڤان جابرۆ له‌میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كار بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌دا كه‌له‌ كه‌مپه‌كاندا ماون و كاریش بۆ داخستنی ته‌واوه‌تی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌، فائق زه‌یدان ستایشی كارو هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچی كرد له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی ته‌واوه‌تی كه‌مپه‌كان،جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرده‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ ئه‌ستۆیانه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كۆچ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket