riklam

نوێنه‌ران واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی یاسادانان ئاشكراده‌كات

عیراق 05:44 PM - 2021-04-08
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی دیاریكرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 8-4-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشت به‌ست به‌ مادده‌ی 57 ی ده‌ستور خولی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ دوو وه‌رزی یاسادانان كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ حه‌وت مانگ دیاریكراوه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا له‌ پشووی یاساداناندا به‌هۆی گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌ دانیشتنه‌كانی نوێنه‌ران به‌رده‌وامبووه‌، دوای ئه‌وه‌ش كه‌ وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی كۆتایی پێهاتبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 20-4-2021، رۆژی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket