د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-4-2021، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌فدێكی كوردانی فه‌یلی.له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه كوردانی فه‌یلی پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی عیراقن و رۆڵێكی گه‌وره و دیاریان هه‌بووه له سه‌رجه‌م قۆناغه جیاجیاكانی مێژووی عیراقدا، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌یكرد به‌و قوربانییه زۆره‌ی كه به‌خشیویانه.له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م باسی له‌و سته‌مه زۆره كرد كه رژێمی دیكتاتۆرییه‌تی له‌ناوچوو رووبه‌ڕووی ئه‌م پێكهاته ره‌سه‌نه‌ی كردبوو، ھاوكات جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زامنكردنی به‌شداری كارای كوردانی فه‌یلی له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری، به‌وجۆره‌ی ده‌نگ و داواكارییه ره‌واكانیان بگاته حكومه‌ت و په‌رله‌مان.له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار گوێی گرت بۆ شاندێكی میوان له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كوردانی فه‌یلی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كوردنی فه‌یلی دووپاتكرده‌وه.له‌لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی بۆ ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌یی كه ده‌یبینێت بۆ چه‌سپاندنی به‌های پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق.
PUKmedia
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
شۆڕه‌ژنی شۆڕش
چەمكی هۆشیاری سیاسی
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
مەسرور بارزانی پەیوەندی بەكۆسرەت رەسوڵەوە دەكات
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە
بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم پشتیوانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له گوندی “لاچ...