riklam

دەریاچەیەكی كوردستان دەگاتە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێی ناسا

کوردستان 04:52 PM - 2021-04-08
.

.

لەپێشبڕكێیەكی پاڵەوانی جیهانیدا كە ئاژانسی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئەمریكا (ناسا) ئەنجامیداوەو لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت، لەگەڕی چوارەمی پێشبڕكێكەدا، وێنەی دەریاچەی وان لەباكووری كوردستان كە لەبۆشایی ئاسمانەوە وێنەی گیراوە، لەناو 30 وێنەدا، چووە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێیەكە.

جێی ئاماژەیە، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە، ئاژانسی ناسا ئەم جۆرە پێشبڕكێیە ئەنجام دەدات و كەشتیوانەكانی بۆشایی ئاسمان كە لەئاژانسی بۆشایی نێودەوڵەتیدا كار دەكەن بەو وێنە ناوازەكانیان بەشداری لەپێشبڕكێیەكەدا دەكەن كە لەبۆشایی ئاسمانەوە وێنەیانی گرتوون.

كیت رۆبینز، ژنە كەشتیوانی ئاسمانی بەریتانی لەكاتی سووڕانەوەی بەدەوری وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتیدا لەساڵی 2016 وێنەیەكی دەگمەنی دەریاچەی وانی گرتووە كە بەگەورەترین دەریاچەی پێكهاتەی سۆدیۆم دادەنرێت لەجیهاندا.

لەخوولی كۆتایی نیوەی پێشبڕكێیەكەدا، وێنەی دەریاچەی وان 94%ی دەنگەكانی لەبەرامبەر نزیكترین كێبڕكێدا كەوێنەی (بورح سەحاب) بوو بەدەستهێنا.

لەئێستادا دەریاچەی وان چۆتە گەڕی پێنجەم و كۆتایی پێشبڕكێیەكەو لەگەڵ وێنەی (ئەستێرەكان لەجووڵاندا) كێبڕكێ‌ دەكات و رۆژی 12ی نیسانی داهاتوو كۆتایی بەپێشبڕكێیەكە دەهێنرێت و دەنگ بەناوازەترین وێنە دەدرێت.


PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket