riklam

سه‌رۆك كۆمار بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد

ئابوری 02:42 PM - 2021-04-08
.

.

سه‌رۆك كۆمار: جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاساكه‌ به‌وجۆره‌ی په‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م ھاووڵاتیان بپارێزێت و پشتیوانی چاكسازی دارایی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8-4-2021، یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2021 ی په‌سه‌ندكرد.

له‌میانی ئیمزاكردنی یاساكه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ بۆ زامنكردنی پێداویستییه‌ گرنگه‌كانی خه‌ڵكه‌، هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی گشت مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه‌ پێویستییه‌كانی حكومه‌ته‌، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق بھێنێته‌دی.

سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه‌ له‌پێویستی جێبه‌جێكردنی چاكسازی دارایی و ئابووری و پشتیوانیكردن له‌ كه‌رته‌ ئابوورییه‌ جیاوازه‌كان، تاوه‌كو پشتیوانی بكات له‌ گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی وڵاتدا.

 ھاوكات سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی مافه‌ ره‌واكانی خه‌ڵك و مووچه‌خۆران، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانی رۆڵی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی و یه‌كخستنی هه‌وڵی ھه‌مووان به‌ ئاڕاسته‌ی ھێنانه‌دی پێداویستییه‌ گرنگه‌كانی هاووڵاتیان و بونیادنانه‌وه‌ی عیراق و گرتنه‌به‌ری باشترین رێوشوێن بۆ پشتیوانی له‌ توێژی كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ری كار بۆ گه‌نجان و درێژه‌دان به‌ چاكسازی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ یاساكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ گه‌یشته‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر درابوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket