riklam

قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له‌ رانیه‌ داده‌نێت

ئابوری 02:25 PM - 2021-04-08
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8-4-2021، به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ێم و بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی كارگه‌ی شه‌كر له‌ رانیه‌ دانرا.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئابورلاند كه‌ جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه‌ باس له‌ گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌ كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌ تایبه‌تی.

دواتر بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌ یه‌كێك له‌و پڕۆژه‌ گرنگانه‌ی حكومه‌ت كه‌ له‌ پلانیدا هه‌یه‌ بۆ بره‌ودان به‌ به‌رووبوومی ناوخۆیی و گه‌شه‌دان به‌ پیشه‌سازی كشتوكاڵی، به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری بتوێن كه‌ خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆرو باشی كشتوكاڵییه‌و ده‌توانێرێت سودی بۆ كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌تایبه‌تی هه‌بێت.

 وتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییان ده‌ره‌خسێنێت ده‌توانرێت هانده‌رێكی گرنگ بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی و گۆڕینی وڵاته‌كه‌مان له‌ وڵاتێكی به‌رخۆره‌وه‌ بۆ وه‌به‌رهێن.

پاشان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وته‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌م رێوره‌سمه‌دا له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ینی سه‌ربه‌رز به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگ داده‌نێین له‌وه‌ش خۆشحاڵتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنه‌كانمان له‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی كه‌رتی خانوبه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و وه‌به‌رهێنان له‌ پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی هه‌نگاوده‌نێن، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پشتگیریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران و بواری وه‌به‌رهێنان.

راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی ته‌واوی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیجی، وتیشی: گه‌شبینیشیم كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رانمان روویان له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كشتوكاڵی پیشه‌سازی كردووه‌.

وتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ وڵاتمان له‌ وڵاتێكی به‌رخۆره‌وه‌ ده‌كاته‌ وه‌به‌رهێن و ئابورییه‌كه‌مان به‌هێزده‌كات، هه‌روه‌ها وتی: ده‌بێت واز له‌و عه‌قلییه‌ته‌ بهێنرێت كه‌ گه‌نجه‌كانمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ حكومه‌ت دایان بمه‌زرێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و فیكره‌و كلتوره‌ بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانمان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت بڕه‌خسێنرێت .

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ پشتگیری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانین له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ گرنگی ئه‌م پڕۆژانه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ زانكۆكانمان به‌ بازاڕه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ به‌ره‌به‌ره‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا روو له‌زیادبوونه‌.  
پڕۆژه‌ی دروستكردنی كارگه‌ی شه‌كر له‌ رانییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌ گرنگه‌كانی پیشه‌سازی كشتوكاڵی كه‌ هه‌لی كار بۆ 2 هه‌زار خێزان ده‌ره‌خسێنیت و به‌ گوژمه‌ی 71 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ڕی 100 دۆنم زه‌وی له‌ رانیه‌ دروستده‌كرێت و پشت به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی ده‌به‌ستێت كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌كانی حكومه‌ت بۆ بره‌ودان به‌ به‌روبوومی ناوخۆیی و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، رۆژانه‌ 500 تۆن شه‌كری سپی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی به‌ناوی ئابورلاند دوستده‌كرێت .

PUKmedia تایبه‌ت  

170225183_3963002580409843_6017937990469689389_n.jpg

170417777_3963002557076512_4725786649195093250_n.jpg

171188131_3963002697076498_6622798954607630517_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket