riklam

چین ڤاكسینی دیكە بۆ عیراق و هەرێم دەنێرێت

عیراق 01:46 PM - 2021-04-08
.

.

باڵیۆزی عیراق لەچین رایگەیاند: بۆ دابینكردنی ڤاكسینی زیاتر توانیویانە 200 هەزار ژەمە ڤاكسینی تری چینی بۆ عیراق دابین بكەن و لەو بڕەش 20 هەزار ژەمی بەر هەرێم دەكەوێت.

شۆڕش خالید سەعید باڵیۆزی عیراق لەوڵاتی چین بە PUKmediaی رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا وەجبەی دووەمی ڤاكسینی چینی (سیۆفام) دەگاتە عیراق كە بڕەكەی 200 هەزار ژەمە.

وتیشی: وەزارەتی تەندروستی عیراق و باڵیۆزخانەی چین لەبەغداو باڵیۆزخانەی عیراق لە پەكینی پایتەخی چین هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی ڤاكسین و رەوانەكردنی بۆ بەغدا خستەگەڕوو توانرا وەك وەك وەجبەی دووەم بڕی 200 هەزار ژەمە ڤاكسینی تری چینی لە جۆری (سینۆفام) بۆ عیراق دابین بكرێت و رۆژی 11ی 4ی 2021 دەگاتە عیراق.

باڵیۆزی عیراق لەچین لەبارەی پشكی هەرێمیش لەو بڕە ڤاكسینە، رایگەیاند:دوای گەیشتنی ڤاكسینەكە بۆ بەغدا هەرێمی كوردستان 20 هەزار ژەمە ڤاكسینی بەردەكەوێت.

PUJKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket