6 /4 وه‌رچه‌رخانه مێژوییه‌كه
بیروڕا 01:26 PM - 2021-04-08.
ئاشكرایه كه عیراقی نوێ دامه‌زرێنرا، بۆ ئه‌وه‌بوو، پاداشتی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌روكاری شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م هاریكاری ئیستعماری به‌ریتانیا بوون له مۆنۆپۆڵكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌ر واشیان كرد،فه‌یسه‌لێكیان له حجازه‌وه بۆ هێناو كردیان به مه‌لیكی مه‌مله‌كه‌ت، ئه‌و سیسته‌مه (37) ساڵ به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌ی گرنگه و ئاماژه‌ی پێبدرێت عیراق له‌و سه‌رده‌مانه به‌ریتانیه‌كان به چاك و خراپه‌وه له پشتی په‌رده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه خۆشی هه‌ر له قۆناغی ده‌ڵه‌مه‌یی بوو بۆیه ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون هه‌ر به سیسته‌مه ناكامیله‌كه‌وه هه‌ڵده‌واسرا، دوای ئه‌وه‌ی له 14ی ته‌موزی 1958 سیسته‌می پاشایه‌تی كۆتایی هات ، هه‌موو جومگه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهات، ئیتر مێژوو له‌وه‌دا حه‌كه‌مه چۆن لێكده‌درێته‌وه، دوای كوده‌تای 8ی شوباتی ساڵی 1963 عێراق بووه گۆمی خوێن و نوقمی فه‌وزا بوو، بستێك له خاكی عیراق نه‌ما خوێنی لێ نه‌چۆڕێت، به‌وه‌شه‌وه ئاره‌زوی شه‌ڕانگێزیان دانه‌مركایه‌وه، بۆیه له‌سه‌روه‌ختی رژێمی به‌عسدا گواستیانه‌ه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ده‌ڤه‌ره‌كه‌شیان به ته‌واوی راگێڕا، ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیره له 1963ه‌وه تا 6/4/2003 به‌رده‌وامبوو، راسته رژێمی دكتاتۆری له 9/4/2003 روخێنرا، به‌ڵام ئارامی به‌و شێوه‌ی عێراقیه‌كان ده‌یانویست به‌رجه‌سته نه‌بوو، به‌راستی رۆژی(( 6/4 )) وه‌رچه‌رخانه مێژوییه‌كه بوو له ژیانی عێراقیه‌كان، له‌و رۆژه‌دا مامی گه‌وره‌ی كوردان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ست به‌كاربوو، هه‌رگیز ئه‌و رۆژه له یاد ناچێت، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی ئه‌م عێراقه به كۆن و نوێیه‌وه رێبه‌رێكی قاڵبووی خه‌باتی دیموكراسی و ئازادی به هه‌ڵبژاردن ببێته سه‌رۆك كۆمار، حیكمه‌ت و گه‌وره‌یی مام بووه هه‌وێنی عێراقی تازه و پێكه‌وه ژیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان ، ئه‌و راستیه مێژوییه به ته‌نیا ئێمه نین ده‌یڵێین و پێمان راست بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێن كه‌وته‌ی رێباز و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ین، عێراقیه‌كان و عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌و باوه‌ڕه‌یان له‌لا بۆته واقیع، چونكه مه‌نه‌فیستی خه‌باتی مام جه‌لال و هه‌ڵسوكه‌وته هاوسه‌نگ و سه‌نگینه‌كانی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان ساغكردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان و نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌كان زۆر له ئێمه زیاتری له‌سه‌ر بڵێن و ئاكار و ره‌وشت و بیر و ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی باشتر شیبكه‌نه‌وه، وه‌ك گه‌واهیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه، بۆچون و دیدی هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه ڕو له‌وانه:
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق علی سیستانی كه ده‌ڵێت ((مام جه‌لال سه‌مامی هێمنی و ئارامی عێراقیه‌كانه)).
ته‌لاڵ سه‌لمان نوسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت((پێشتر مام جه‌لالم هه‌ر وا ناسیوه ، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، مام له‌گه‌ڵ كورددا عه‌ره‌ب بوو، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیشدا كورد بوو، رۆڵی مێژویی ئه‌و، خۆنه‌ویستی و به‌رده‌وامی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و كورد توانی شوێن پێی گرنگی له سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و كاریگه‌ریشی هه‌ر بمێنێ)).
عوره‌یب ئه‌لڕه‌نتاری نوسه‌ریش ده‌ڵێت((بۆ ئێمه تاڵه‌بانی ده‌روازه‌یه‌كی كراوه بوو بۆ تێگه‌یشتن له كێشه‌ی كورد، هه‌روه‌ك رێنیشانده‌ریش بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆده‌كانی هاوخه‌باتی و برایه‌تی، له تێكۆشانیشدا راست و دروست له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مافی چاره‌ی خۆنوسین)).
محه‌مه‌د ئه‌لڕه‌مێحی نوسه‌ری ناوداریش ده‌ڵێت((چاوی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر مێژوو بوو نه‌ك له‌سه‌ر كورسی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و حیزبی، هاوشێوه‌ی ئیبن سعودی گه‌وره و چه‌رچڵ و رۆزڤێڵت و چه‌ندین سه‌ركرده‌یتری به ناوبانگی جیهانی بوو كه توانیان نیشتیمان له نه‌بوونه‌وه دروست بكه‌ن.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین بۆچون و خوێندنه‌وه‌ی گرنگتر له‌سه‌ر مام و رێباز و رێكار و دونیا بینیه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و پێكه‌وه ژیان هه‌یه كه ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی زۆری له باره‌یه‌وه بكرێت، ده‌با 6/4/ بكه‌ینه هه‌وێنی ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی تازه له ژیانی سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان، فه‌لسه‌فه‌ی مامیش بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ ئه‌و هه‌نگاوه، تاوه‌كو له‌و هه‌موو ته‌نگژه‌یه ده‌ربازبین و بگه‌ینه لێواری ئارام ، بڕواشم وایه نه به‌دیلێكی باشتر له پێكه‌وه‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن هه‌یه، نه فه‌لسه‌فه و ئیلهامێكی ترمان هه‌یه له‌وه‌ی مامی گه‌وره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
PUKmedia نوسینی/ عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23