riklam

وەزیر ناوخۆ:خەڵك ناچاریكردین قەدەغە رابگەیەنین

کوردستان 12:41 PM - 2021-04-08
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: هاووڵاتیان ئامۆژگاریەكانی ئێمە بۆ خۆپارێزی جێبەجێ ناكەن، بۆیە ناچاربوین قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ بكەین و لەئەمشەوە قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ جێبەجێ دەكرێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توندكردنی رێكارەكان لەسەر داواكاری وەزارەتی تەندروستی بووە بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا، چونكە هاووڵاتیان بەپێی پێویست خۆیان ناپارێزن و ناچارین رێكارەكان توندتر بكەینەوە.

وتیشی: ساڵی رابردوو بەهۆی قەدەغەو كەرەنتینەوە توانیمان بەسەر كۆرۆنادا سەربكەوین، بەڵام دواتر بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەرێنماییەكانەوە وایكرد بەهەزاران كەس توشی كۆرۆنا ببێت و چەند هەزارێكیش گیانی لەدەستدا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی نەوەی نوێی كۆرۆناوە وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەیان راگەیاندوە، لەكاتێكدا سیستمی ئابوری و تەندروستیان لەئێمە پێشكەوترو بەهێزە ژیان راوەستاوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لێرە دەبێت ماسك بەكاربهێنرێت، چونكە كلتورێك دروستبووە دەبێـ لەگەڵ كۆرۆنا رابێنین لەبەر ئەوەی ژیانی خەڵك لەمەترسیدایە، بەڵام چەند ئامۆژكاری خەڵك دەكەین، بەڵام خەڵك پێوەی پابەند نابێت، بەتایبەت بەستنی ماسك.

وەزیری ناوخۆی هەرێم دەشڵێت: ناچاربوونی لەسەر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لەئەمشەوە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەسعات 8ی شەوە تا 6ی بەیانی بۆ پاراستنی گیانی خەڵك جێبەجێ بكرێت.

لەبارەی مانگی رەمەزانیش، وتی: پێش مانگی رەمەزان لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو بڕیار نوێ و تایبەت بۆ خۆپارێزگای لەمانگی رمەزاندا دەردەكات.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket