riklam

پارێزگاری هه‌ولێر: خۆپارێزی خه‌ڵك وه‌ك پێویست نه‌بوو

کوردستان 11:26 AM - 2021-04-08
.

.

پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپارێزی خه‌ڵك له‌دژی كۆرۆنا وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ناچاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ راده‌گه‌یه‌نین.

 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر وتی: له‌ سه‌عات 8ی ئه‌م ئێواره‌یه‌وه‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له‌پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت.

وتیشی: له‌بازگه‌كانیش له‌سه‌عات 8ی شه‌وه‌وه‌ تا 6 به‌یانی رێگه‌ به‌كه‌س نادرێت بێته‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌و پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بێته‌ ناو هه‌ولێر یان له‌هه‌ولێره‌وه‌ بچێته‌ شوێنێكی دیكه‌ پێویسته‌ پێش سه‌عات 8ی شه‌و كاره‌كانی ئه‌نجامبدات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتی دیارییكراودا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بن و رێگری له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌ هاتوچۆ بكات و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket