هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونهرمهند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: ده‌بێت شوێنی دانانی په‌یكه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت .هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاوی ) له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایكبووه ، ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدایه، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێری له ژێر ناوی "جوانكاری و ته‌كنیكی له كاری هونه‌رمه‌ندانی په‌یكه‌رسازی كوردستان" وه‌رگرتووه . په‌یكه‌ره‌كانی زیاتر واقعین ، به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵی له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردوه ، ئێستا مامۆستایه له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاره‌هونه‌رییه‌كان و ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیدا ساز داوه.* هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه، به‌ڵام پێمان باش بوو بۆ خوێنه‌رامان ، زیاتر باس له‌ژیانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت.
هونه‌رمه‌ند بۆ PUKmedia وتی.....- ناوم هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاویه له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایكبووم ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدام به‌شی په‌یكه‌تارشی ، له ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریسی له هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ده‌ست هێنا، دواتر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێرم وه‌رگرتووه .. به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵ له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردوه، په‌یكه‌ره‌كانم له چه‌ندین شوێنی جیاجیا كوردستان دانراوه. پ/ زۆربه‌ی هونه‌ره‌كان په‌یوه‌ستن به به‌هره ،سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌كانی تۆ بۆ په‌یكه‌ره‌كانت چین؟و/ زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆرو كلتوری كوردی سه‌رچاوه ده‌گرن.پ/ كێن ئه‌و په‌یكه‌رتاشانه‌ی ،كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رێزتان هه‌بووه؟ یاخود سه‌رسامی به كاره‌كانیان؟و / زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه،كاریگه‌ره‌یان له‌سه‌ر من هه‌بووه بۆ نموونه له كورده‌كان ،مامۆستا دارا حمه سعید، له عێراقیه‌كان مامۆستا محه‌مه‌د غه‌نی حیكمت و مامۆستا ئیسمایل فه‌تاح وه له جیهانیه‌كان زۆر سه‌رسامم به كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند جاكو منی روداو.پ / كامه‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ په‌یكاره‌كانت هه‌ڵده‌بژێت ؟و /ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه، پۆرتریت زیاتر كوردین وه‌كو سه‌ركرده‌كان ، شاعیران ، ژنیاران...پ/ په‌یكه‌ره‌كانت زیاتر واقعین ، یاخود له خه‌یاڵین؟و / ئه‌وه‌ی راستی بێت ، زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانم زیاتر له واقع نزیك نه‌وه‌ك له خه‌یاڵ.پ / ئاستی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له كوردستان چۆن ده‌بینی؟و/ ناتوانین بڵێن هونه‌ری ئاستی په‌یكه‌رتاشی له كوردستان زۆر باشه،به‌ڵام تا راده‌یه‌ك باشه.پ /كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌ر تاشی له‌كورستان چین؟و/ گرفته‌كان زۆرن ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه،له نه‌بوونی كارگه‌ی برۆنزه له كوردستان.پ /به بۆچوونی به‌رێزتان ،شوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كان له شاره‌كانی كوردستان شوێنی گونجاون؟و/ شوێنی دانانی په‌یكه‌ر ، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ولێكۆلێنه‌وه بێت ،واته ده‌بێت ره‌چاوی پانتایی شوێنی په‌یكه‌ر،بابه‌تی په‌یكه‌ر، ماده‌ی په‌یكه‌ر،قه‌باره‌ی په‌یكه‌ر،فۆرمی په‌یكه‌ر..بكرێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له په‌یكه‌ره‌كان ، له شوێنی گونجاو دانه‌نراون.پ /ئاواتت چیه؟و/ ئه‌وه‌ی راستی بێت،ئاواتمه هونه‌ری كوردی له ڕیگای كلتور و فلكلۆری كوردی، بگاته ئاست هونه‌ری جیهانی.
PUKmedia چاوپێكه‌وتن.. كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...