ئه‌مڕۆ 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستای خه‌باتی سیاسی، كوردایه‌تی، رووناكبیری و رۆژنامه‌گه‌ری، مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د تێپه‌ڕده‌بێت و به‌و بۆنه‌خه‌مناكه‌شه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه...مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له سیمبوله‌كانی سیاسه‌ت، نیشتمانپه‌روه‌ری، رۆشنبیری و رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان له سه‌ده‌ی رابردوودا. سیاسییه‌كی بیرتیژ و دووربین، قه‌ڵه‌مێكی پڕ له وره‌و رۆشنبیرێكی نوێخوازی میلله‌ته‌كه‌مان بوو. له‌پێناو كوردستان و سه‌ربه‌رزی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ژیا.مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ژیانی سیاسیی خۆیدا بڕوای به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نوێگه‌ری هه‌بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كاتێك به سكرتێری پارتی ھه‌ڵبژێردرا، بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ حیزبایه‌تی دانا و رۆحێكی نوێی به جووڵانه‌وه‌ی سیاسی و خه‌باتی كوردایه‌تی به‌خشی. ئه‌و رۆحییه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو بووبه هه‌وێنی سیاسه‌تی پارتی و وایكرد كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌پیر ئه‌و حیزبه‌وه بچن و پێشوازی لێبكه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان به رۆحێكی خۆنه‌ویستی و شۆڕشگێڕانه‌وه پێشوازییان له هه‌وڵه‌كانی مامۆستا ده‌كرد و وه‌ك رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌ماشایان ده‌كرد. ئه‌و بوو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانی كۆده‌كرده‌وه و تۆوی نیشتمانپه‌روه‌ری له رێكخستنه‌كانی حیزب و دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا چاند و پارتی دیموكراتی كرده حیزبێكی گه‌وره و كاریگه‌ر له كوردستان.ئه‌مڕۆ كه یادی ئه‌و ڕابه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد ده‌كه‌ینه‌وه، له ھه‌مووكات زیاتر پێویستمان به خه‌بات و بیری نیشتمانی و نوێگه‌ری مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌ده بۆ سیاسه‌ت و حوكمڕانی، پێویستمان به‌و توانا بێ‌سنوور و دونیابینی و رۆشنبیرییه فراوانه‌ی ئه‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ھێز و تواناكان بۆ گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیری له ھه‌موو كایه‌كانی ژیان. به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه ئێمه به ئه‌مانه‌ته‌وه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین و ده‌یبوژێنینه‌وه. به شوێنپێی ئه‌ودا ده‌ڕۆین و وانه‌كانی ده‌كه‌ینه چرای ژیانمان.یاد و یاده‌وه‌ریت ھه‌میشه به‌زیندوویی له دڵماندا ده‌مێنێته‌وه مامۆستای گهورهھهزار سڵاو له گیانی پاكی مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د و شه‌ھیدانی رێگای رزگاری كوردستان.بافڵ تاڵهبانیهاوسهرۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
راگەیەنراوی مەڵبەندی سۆران لەیادی كیمیابارانی شێخ وەسانان و بالیساندا
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...