له‌ساڵیادی كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د دا
ریپۆرتاژ 09:12 AM - 2021-04-08.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی كوردستان و مه‌شخه‌ڵێكی داگیرساوی بیری نوێ‌و پێشكه‌وتنخواز.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاحزاده مسته‌فا، به چه‌ند ناوێكی تریش (بله - برایم ئه‌حمه‌د-بله‌ی ئه‌حه ره‌ش) ناسراوه. 6/3/1914 له سلێمانی له‌دایكبووه، باوكی دۆستێكی نزیكی شێخ مه‌حموود بووه، ره‌مزی مامی ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی بووه و كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی رووناكبیر و به‌ئه‌زموون به‌شداری ئه‌و خه‌باته‌ی كردووه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خراوه‌ته حوجره‌و پاشان قوتابخانه و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندیی له‌سلێمانی و پۆله‌كانی سێیه‌می ناوه‌ندی و دوو پۆلی لقی ئه‌ده‌بیی ئاماده‌یی و كۆلیجی حقووقی (1937) له به‌غدا ته‌واو كردووه، مامه ره‌مزیی زۆر كاری تێ كردووه و له خوێندنیشدا هاوكاری سه‌ره‌كیی بووه.
له زانكۆی به‌غدا (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا)ی ناسیوه و ساڵی 1937 به هاوكاریی ئه‌و، نامیلكه‌ی (العرب والاكراد)یان به عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك باسی مافی نه‌ته‌وه‌كانی عیراقی كردووه، شایه‌نی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن بێت، چه‌ند بابه‌تێكیشی وروژاندووه، كه له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا سه‌ركێشی بوون و باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردیشی تێدا كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ردووكیان دراونه‌ته دادگا.
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، سه‌ره‌تای ساڵانی سی، كۆمه‌ڵی (لاوانی كورد)یان له به‌غدا پێك هێناوه و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان ده‌ركردووه. ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بووه، كه له رۆژنامه‌ی (ژیان)دا كاری كردووه و هاوڕێی نزیكی فایه‌ق بێكه‌س و گۆران بووه.
ساڵی 1939 به پشتیوانیی كوردێكی فه‌یلی (محه‌ممه‌د باشقه 1890-1980) مۆڵه‌تی گۆڤاری (گه‌لاوێژ)ی وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا زۆربه‌ی كاروباری گۆڤاره‌كه‌ی به ته‌نها ڕاپه‌ڕاندووه. 1942 ناچار كراوه وه‌ك حاكم له شاری هه‌ولێر دابمه‌زرێ و ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چووه گوازراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ
ڕووناكبیرانی ئه‌و دوو شاره‌دا هه‌بووه. كاتێك میری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووه، ناچار ئابی 1944 وازی له حاكمی هێناوه و هاتووه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و كاری پارێزه‌ری كردووه.
عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1915-1984) هاوكاری سه‌ره‌كیی گۆڤاره‌كه بووه و تا 1949 به‌رده‌وام بووه و 118 ژماره‌ی به 105 به‌رگ لێ بڵاو بووه‌ته‌وه. 1947 وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری پارتی ده‌ركه‌وتووه و له 1949ـه‌وه، نزیكی دوو ساڵ زیندانی كراوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گۆڤاره‌كه (زیندانی)یه، ئیتر ڕاگیراوه.
له 1944ـه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكۆشه‌رێكی تردا كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك)یان دامه‌زراندووه و ئه‌میش وه‌ك لێپرسراوی لقه‌كه هه‌ڵبژێراوه. توانیویانه له زۆربه‌ی كوردستاندا، لقی به‌هێز بۆ (ژ.ك) و پاشان بۆ (حدك) دروست بكه‌ن.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی بانگ كراوه، حه‌زی نه‌كردووه بچێته ڕیزه‌كانی پارتی و لقی (ژ.ك) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه (حزبی دیموكراتی كوردستان) له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (ژ.ك) دامه‌زراوه، ئه‌وانیش لقه‌كه‌ی خۆیان كردووه‌ته قوربانی ئه‌و پارته سیاسییه و دواتر چوونه‌ته‌وه ڕیزی (پارتی دیموكراتی كورد- عێراق) و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ناو (حشع) و ئه‌م، كراوه‌ته‌وه به لێپرسراوی لقی سلێمانی پارتی.
ساڵی 1947كاتێك گه‌لاوێژخان ده‌بێته 17 ساڵ، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌ته‌مه‌نی 33ساڵیدا هه‌ڵیده‌بژێرێت تا ببێته هاوژینی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی نێوان گه‌لاوێژخان و مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دا زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ی خایاند (1947-2000) هیچ پێشینه‌یه‌كی ئه‌وینداریی و دڵداریی نه‌بووه كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له‌هاوسه‌رگیریی دڵداران و ئه‌ویندارانه‌وه كه‌به‌جیابوونه‌وه یاژیانێكی دوور له‌به‌خته‌وه‌ریی و پڕ له ناسۆروناخۆشیی كۆتاییان دێت،هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌وان پڕ ده‌بێت له‌خۆشه‌ویستیی سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیی وناخۆشییانه‌ی له ژیانیاندا به‌رۆكیان ده‌گرێت.
له‌م بواره‌دا گه‌لاوێژخان مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د به"شاسواری خه‌ونه‌كانم" ناوده‌بات، نازناوێك كه‌به‌رزترین ئاسته‌كانی ره‌زامه‌ندیی له پیاو-هاوسه‌ر وخۆشویستنی له‌دڵی خێزانه‌كه‌یدا ده‌خاته‌ڕوو.له‌م ڕووه‌وه باسی چوونه نێوكه‌ژاوه‌ی زێڕین ده‌كات وده‌ڵێت"له ساڵی 1947 دابوو ژیانی هاوسه‌رییم له‌گه‌ڵ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د پێكه‌وه‌نا،له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ڕۆشنبیری كوردپه‌روه‌ر، خۆنه‌ویست و فیداكار، باوكی هێرۆ ئه‌سپ سواره‌كه‌ی خه‌ون وخه‌یاڵم بوو".
دوای ئازادبوونی و سه‌ره‌تای مارتی 1951، به‌شداریی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی كردووه له به‌غدا، بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كخستووه، به كۆی ده‌نگ وه‌ك سكرتێری گشتیی پارتی هه‌ڵبژێرراوه. به پێشنیازی ئه‌م، كۆنگره ناوی پارتی گۆڕیوه و به‌رنامه‌ی پێشووی به‌لاوه ناوه و بڕیاری داوه پڕۆگرامێكی نوێ و پێشكه‌وتووخوازی چه‌پتری هه‌بێت. له‌م كاته‌دا، به خه‌رجی خۆی ڕۆنیۆیه‌ك و تایپێكی بۆ پارتی كڕیوه.
ئه‌و رێبازه نوێیه‌ی پارتی، بووه‌ته هۆی نزیكبوونه‌وه له (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، له عێراقیشدا له‌گه‌ڵ (حزب وحده الشیوعیین) و (حیزبی نیشتمانیی دیموكراتی) و (حیزبی شیوعیی عێراق)دا، په‌یوه‌ندیی هاوخه‌باتی به‌ستووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی (حشع) دان به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورددا ناوه، كه ئامانجێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م بووه و پاشان له پڕۆگرامی پارتیشدا جێی كردووه‌ته‌وه.
نێوانی له‌گه‌ڵ قازی محه‌ممه‌ددا هه‌بووه و پێشه‌وا به (بیله- بیلبیله‌ی چاو) ناوی بردووه، ئه‌میش به (شینی پێشه‌وا) سۆزی بۆ له‌سێداره‌دانی ده‌ربڕیوه. خه‌مخۆری كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان بووه، ئه‌و كاته‌ی سكرتێری گشتیی پارتی بووه، هه‌ندێ ئه‌ندامی پارتی بۆ توركیا ناردووه، له پێناوی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی كوردپه‌روه‌ر و چه‌پڕه‌ودا، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا پێشوازی له د.قاسملو كردووه و هاوكاریی نێوانی پارتی و (حدكا)ی خۆشتر كردووه.
له‌كۆنگره‌ی سێیه‌مدا، كه به رێبه‌ری خۆيی له كه‌ركووك (26-27ی كانوونی دووه‌می 1953) به‌ستراوه، پێڕه‌و و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووه و به‌ره‌و خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی بردووه، هه‌روه‌ها پێشنیازی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی كوردستانی كردووه و به ڕێنوێنیی ئه‌م هه‌رسێكیان دامه‌زراون. نووسینگه‌ی داكۆكیكردنیان له پێناوی خه‌باتی چیانیه‌تیدا كردووه‌ته‌وه، به كرده‌وه‌ش به‌رگرییان له جووتیاران كردووه، له‌م خه‌باته‌دا، م.برایم ساڵی 1954 كراوه‌ته ئامانجی ئاغایه‌ك و به خه‌ستی بریندار كراوه.
ساڵی 1954 رۆڵی سه‌ركه‌وتووی له یه‌كخستنی (حشع)دا هه‌بووه، هه‌مان ساڵ و دوای هاتنه سه‌ركاری نووری سه‌عید، ماوه‌یه‌ك خۆی شاردووه‌ته‌وه و به نهێنی خه‌باتی كردوه. ساڵی 1955 به پێشنیازی ئه‌م و بۆ یه‌كه‌م جار، چه‌ند خوێندكارێكی كورد (كه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه مام جه‌لال بووه)، نێردراونه‌ته فێستیڤاڵی لاوان و خوێندكارانی جیهان له وارشۆ، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیان په‌یوه‌ندیكردن بووه به (مه‌لا مسته‌فای بارزان) له سۆڤێت و سه‌ركه‌وتوو بوون.
ساڵی 1956، به هه‌وڵی ئه‌م، باڵه‌كانی پارتی یه‌كخراونه‌ته‌وه و (پ.د.ی.ك) دروست بووه. ساڵی 1957 ویستوویه‌تی سه‌ر له جه‌مال عه‌بدولناسر بات. 16ی ته‌مووزی 1958 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ.د.ك) كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌م، بڵاوكراوه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و پشتگیری‌یان بۆ شۆڕشه‌كه نواندووه.
له‌پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستووری كاتیدا، 27ی ته‌موز به سه‌رۆكایه‌تیی م.برایم و نوێنه‌ری شاره‌كانی كوردستان، سه‌ریان له به‌غدا داوه. هه‌وڵی زۆریان داوه ئۆتۆنۆمی بخه‌نه ده‌ستووری كاتییه‌وه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و توانراوه بڕگه‌ی (كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شن له نیشتماندا...) بخرێته ده‌ستووره‌كه‌وه. دیداری بارزانی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسردا ڕێك خستووه، كه سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری بۆ م.برایم دروست كردووه به تایبه‌ت لای عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
ره‌زامه‌ندیی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) وه‌رگرتووه و یه‌كه‌م ژماره‌ی له 4/4/1959 ده‌رچووه، كه بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژانه‌ی پڕ تیراژی پێشكه‌وتووخواز بووه. زۆربه‌ی سه‌روتاره‌كان خۆی نووسیونی و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌شه‌كانی كردووه، په‌یداكردنی چاپخانه‌كه‌ش، هه‌ر به ده‌ستپێشكه‌ری و كۆششی ئه‌م بووه. دواتر ئیمتیازی (خه‌بات)ی داوه به پارتی و مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)ی وه‌رگرتووه و (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) كردووه‌ته سه‌رنووسه‌ری، كه ته‌نها پێنج ژماره‌ی لێ ده‌رچووه.
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتی شاخ به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961دا كردووه، تا 1964 كه به ناوی (باڵی مه‌كته‌بی سیاسی) له پارتی جیابوونه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كه تا 1971 به‌رده‌وام بووه و ئه‌وسا بوونه‌ته‌وه به پشتگیری شۆڕش.
پاش 1975 له له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه. چالاكییه‌كانی ده ساڵی دوایی ته‌مه‌نی، له پێناوی چالاكیی كوردستانی گه‌وره‌دا ته‌رخان كردووه و گۆڤاری (چریكه‌ی كوردستان) یان ده‌ركردووه. ئێواره‌ی 8/4/2000 له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه و له (گردی سه‌لیم به‌گ) له‌سلێمانی نێژراوه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به دیارترین كه‌سایه‌تیی سیاسیی قۆناغی دوای شێخ مه‌حمودی حه‌فید داده‌نرێت، به تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا له بواری نووسیندا، سه‌ره‌تا وه‌ك رۆمانتیكێكی شۆڕشگێر ده‌ركه‌وتووه، دواتر چووه‌ته سه‌ر ڕێبازی ڕیالیزم، ئه‌وسا وه‌ك په‌خشاننووسێكی كارامه ده‌ركه‌وتووه. شاعیر و كوردیزانێكی باش بووه و چه‌ندین داهێنانی له وشه‌سازیی كوردیدا كردووه.
له ڕۆمان و چیرۆكنووسیندا پێشه‌نگی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووه، كوێره‌وه‌ری و ژانی گه‌ل و دوا تیری كه‌وان، به شاكاری ئه‌و قۆناغه داه‌نرێن. تا ساڵی 2010 نزیك به 26 كتێب و سیپاره‌ی چاپكراوی هه‌یه (ڕۆمان، كورته چیرۆك، وه‌رگێڕان، شیعر و په‌خشان، مێژوو، زمانه‌وانی و ڕۆژنامه‌گه‌ری... هه‌ندێكیان چه‌ند جارێك چاپ كراونه‌ته‌وه)، 17 كتێب له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی و له 26 كتێبیشدا، بابه‌تی له‌باره‌وه نووسراوه.
ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) دامه‌زراوه، كه ساڵانه (خه‌ڵاتی بله) پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تییه دیار‌و سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات. ساڵی 2007 (جه‌میل ڕۆسته‌می) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گه‌ل) كردووه و له لایه‌ن (كۆمپانیای سولی فیلم)ـه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه.
بۆیه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی كوردستان بووه، له بواره‌كانی ئه‌ده‌بی‌و روناكبیریشدا قه‌ڵه‌مێكی دیار‌و مه‌شخه‌ڵێكی داگیرساوی بیری نوێ‌و پێشكه‌وتنخواز بووه‌و له‌هه‌مووقۆناغه تاریكه‌كان دا به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك چرایه‌كی رۆشن‌و پرشنگدار كوردستانیان روناك كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه....
1. بوارنوره دین:- كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ،په‌یجی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ،سودی ته‌واو له‌بابه‌ته‌كه وه‌رگیراوه به‌سوپاسه‌وه
2. ڕۆژنامه‌ی ژیان، چواره‌م به‌رگ- به‌شی یه‌كه‌م، ڕه‌فیق ساڵح و سدیق ساڵح، بڵاوكراوه‌ی بنكه‌ی ژین، سلێمانی، 2005، ل22.
3. مه‌لا به‌ختیار:-بیره‌وه‌ری ئه‌مڕۆ. 1963لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و یاداشتی پارتی بۆ وڵاتانی
عه‌ره‌بی،2000: كۆچی دوایی برایم ئهحمهدو گه‌لاوێژی دره‌وشاوه
4- پوخته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، بڵاوكراوه‌ی مه‌كته‌ب ڕێكخستنی (ی.ن.ك)، سلێمانی، ئۆفسێتی ڕووناكبیری، 2001.
5. ژانی گه‌ل، برایم ئه‌حمه‌د، بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چ (ئاراس)، هه‌ولێر، 2010، پێشه‌كی: كه‌مال فوئاد، كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: جووتیار؟
6. خه‌لیل عه‌بدوڵڵا:گه‌لاوێژ ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ی ئاسمانی كورده‌واری ،11/12/2015
7. فه‌خره‌دین تاهیر:-چه‌ند په‌یڤێك بۆ (16)مین ساڵوه‌گه‌ڕیی كۆچی دوایی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د..!
8-مه‌لا به‌ختیار:- بیره‌وه‌ری ئه‌مڕۆ.. ژماره (200)... (1/12/2015) سێشه‌م،*1914: له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی
9.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی له كتێبی كوردیدا 1959-2010، ئا: بوار نووره‌دین، بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك، چاپی یه‌كه‌م، چ(جه‌نگه‌ڵ)، تاران، 2016
10- په‌یجی ژێكاف :-مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د
لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د(١٩٠٠ - ١٩٤٧ز)،
11- بارزان شێخ عوسمان: برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌و رابه‌ره‌ی نه‌وه‌كانی فێری خه‌باتی كوردایه‌تیی و كوردستانیی كرد.كوردستانی نوێ
12- Galawezh.comسود وه‌رگیراوه له چه‌ندین بیره‌وه‌ری و نوسینی گه‌لاوێژخان هاوسه‌ری مامۆستا برایم ئه حمه د
13- خه‌لیل عه‌بدوڵا: برایم ئه‌حمه‌د مه‌شخه‌ڵی بیری نوێ
14- ژینۆ عه‌بدوڵڵا:-خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی برایم ئهحمهدو شیعرییه‌ت له‌لایه‌ن پ. د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه،سایتی خاك تیفی ،2016/4،6،كه كۆی بابه‌ته كه به‌سوپاسه‌وه وه‌رگیراوه ،
15- بارزان شێخ عوسمان :گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رێبازی كوردایه‌تی وفكری سه‌ربه‌خۆی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كوردستانی نوێ2016-4-8، كوردستانی نوێ
16- پاشكۆی به‌ره‌وڕوناكی كوردستانی نوێ كه‌تایبه‌ت بوه به‌مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ،2016-4/8
17-مامۆستا محه‌مه‌د: هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته‌كانی مامۆستا برایم ،په‌یجی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
PUKmedia ئا/ دێكان بهادین ته‌ها _ كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28