riklam

لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆیدا

کوردستان 10:53 PM - 2021-04-07
.

.

لیژنەی باڵای کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی لەپارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دەرکرد، لە 8ی شەو تا 6 بەیانی ئەبێت و بۆ ماوەی 4 رۆژ جێبەجێ دەکرێت.

دەقی بڕیارەکان: 

یەكەم: قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی.

 

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی یٔۆتۆمبێلی یٔاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە یٔەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە یٔەركی فەرمیدان.

 

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.

 

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و یٔیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.

 

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.

 

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، یٔەم بەیانە جێبەجێ بكەن.

 

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاژێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و 

لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

wwwww.jpg

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket