له كه‌لارو ناحیه‌ی رزگاری زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی فه‌رمانی ژماره ٨٦٩ كه رۆژی 12-2-2018 به‌ئیمزای قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه بڕیاردراوه به ته‌رخانكردنی پارچه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبوون له‌سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كه‌خۆی له ٥٠٦٩ ده‌بینێته‌وه‌و بڕیاریشه سبه‌ینێ ٩٥٨ پارچه‌ی له كه‌لار دابه‌شبكرێت.
ھه‌ربه‌پێی بریاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار درا به تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ناحییه‌ی رزگاری له‌پێشووتر ژماره‌ی ھه‌واییان پێ درابوو ژماره‌ی زه‌وییه‌ته‌رخانكراوه‌كانی ناحییه‌ی رزگاریش بریتی یه له ٤٢٧پارچه‌ی زه‌وی.
سبه‌ینێ 8ی 4ی2021 له‌رێوڕه‌سمێكدا له شاری كه‌لار، زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی ئه‌نفال دابه‌شده‌كرێت و ھاوكات له ناحیه‌ی رزگاری ژماره‌ی تاپۆ ده‌به‌خشرێته ئه‌و سودمه‌ندبوانه‌ی ناحیه‌كه كه پێشتر ژماره‌ی كاتی زه‌وییان پێدراوه.به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و به چاودێری جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سبه‌ینێ پێنجشه‌مه له رێوڕسمێكدا له شاره‌وانی كه‌لار كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه، له‌سنوری شاره‌وانی كه‌لار ژماره‌ی زه‌وی (كاتی) ده‌درێته (٩٥٦) ھاوڵاتی له‌زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ھه‌ر سبه‌ینێ ژماره‌ی تاپۆ ده‌درێته (٤٢٧) سودمه‌ندبووی سنوری ناحیه‌ی رزگاریی له زیندانیانی سیاسی و رزگاربوی شاڵاوی ئه‌نفال كه پێشتر به فه‌رمانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم ژماره‌ی كاتی زه‌ویان پێدراوه.
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...