قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌یمس سۆرنتۆن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان له دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدراڵی تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ( ٧ی نیسانی ٢٠٢١) به‌ڕێوه‌چوو، كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كرد له هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق و هیوای خواست بۆ له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌وپێشچوونی باشتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك بووه و ئه‌زمونێكی باشیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به رێگای دانووستان و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد كه له‌دوای په‌سندكردنی بودجه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌نگاوی باشی ناوه له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه و به‌مه‌ش ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن له هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی زیاتر و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئابوری و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشییان له رۆڵی قوباد تاڵه‌بانی كرد له‌پڕۆژه‌ی خزمه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی حكومه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری كردنه بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كان بگات.
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...